ژینگە پارێزان بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان.
ژینگە پارێزان بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان.
شەوی دوشەممە ڕێکەوتی 20ی گەلاوێژ، و ئەمڕۆ سێشەممە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری چیاکانی گوندی نژمار بوون کە بەداخەوە ئەمە سێیەم جارە ئاگر لەو شاخانە بەردەدرێت.
لەو پێوەندیەدا ئەنجوومەنی سەوزی چیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕوون و ئاشکرایە کە دەستانێک لە پشتی ئەم ئاگرەوەن.
ئێمە وەک ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو کەسانە ئاگادار ئەکەینەوە کە واز لەو کردەوە قێزەونە بێنن کە بە سووتاندنی دارستانەکان، خۆیان و داهاتووی منداڵەکانیان ئەفەوتێنن.
هێزی بیری سەوز نابەزێ، و بەهەموو هێزەوە لە بەرانبەر کاولکارانی ژینگەی نیشتمان دا ئەوەستێتەوە.