ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە 21ی گەلاوێژ، بڕیارنامەی پێشنیاری خۆی بۆ نوێ کردنەوەی گەمارۆی سەر چەک وچۆڵی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی پێشکەش بە ئەندامانی شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخرا
ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە 21ی گەلاوێژ، بڕیارنامەی پێشنیاری خۆی بۆ نوێ کردنەوەی گەمارۆی سەر چەک وچۆڵی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی پێشکەش بە ئەندامانی شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای لەم ئەنجومەنە کردووە کە هەتا سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری خۆیان لەسەر ئەم ڕەشنووسە ڕابگەیەنن.
هەواڵدەری ڕۆیتەرز دەڵێت: ناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەی بینیوە و لە چوار پاڕاگراف پێکهاتووە و بەپێی ئەوە گەمارۆی چەک وتەقەمەنی ئێران تا ئەوکاتەی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێکی دیکە بدات ،دوپات دەبێتەوە.
لەم ڕەشنوسەدا ،نوسراوە کە نوێکردنەوەی کردنەوەی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی ئێران لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی پێویستە.
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ماوەی 13ساڵی کۆتایی دا چەندین بڕیارنامەی بۆ گەمارۆیی چەک و تەقەمەنی لەدژی ئێران پەسەند کردووە، بەڵام پاش پەسەندکردنی بەرجام، ئەنجومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەی 2231ی دا ڕایگەیاندووە کە ئەم گەمارۆیانە لە 18ی ئۆکتۆبری ساڵی 2020کە بەرانبەرە لەگەڵ 27ی ڕەزبەری ئەمساڵ، کۆتایی پێ دێت.
پێشتر بریتانیا، فەڕانسە، وئاڵمان هەوڵیان داوە کە ڕووسیەو چین بۆ ڕێکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گەمارۆی چەک وتەقەمەنی ئێران ڕازی بکەن بەڵام بێ ئاکام بووە.
ڕوسیە و چین مافی وێتۆیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەیە.
لەلاێیکی دیکە نوێنەری ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕەخنەی لە پێکەن ومسکۆ گرتووە و داوای کردووە کە گروپ و دەستەبەندی سیاسی وەلانێن و لەگەڵ جیهان ڕابێن.
کیلی کرافت لە وتووێژێک دا لەگەڵ فاکس نیوز ئاماژەی بەوەکرد کە ڕووسیە و چین چاوەڕێن تا ئەم مەودایە بەسەر بچێ وچەک و تەقەمەنی بەتاران بفرۆشن.
بە پێی وتەی ناوبراو، پاش ئەم مەودایە ڕژیمی ئێران چەکە مەرگبارەکانی خۆی بۆ هەموو ڕێکخراوە ترۆریستیەکان دەنێرێ.