ناوەندەکانی تایبەت بە تەرکی ئیعتیادی ماددەی 15، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو نەخۆشانەیە کە خۆیان دەناسێنن و گەشتونەتە قۆناغی شکستهێنانی دەروونی و دەیانهەوێ بە بیرێکی
ناوەندەکانی تایبەت بە تەرکی ئیعتیادی ماددەی 15، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو نەخۆشانەیە کە خۆیان دەناسێنن و گەشتونەتە قۆناغی شکستهێنانی دەروونی و دەیانهەوێ بە بیرێکی سالمەوە بگەڕێنەوە باوەشی کەس و کارو خانەوادە و کۆمەڵگە، بەڵام ڕۆیشتن بۆ ئەم ناوەندانە یەکەم هەنگاوە و سەرکەوتوو بوون ڕێگاێیکی دوورو درێژە کە پێوەندی بە هەڵوێستی درووستی بنەماڵە و کۆمەڵگەوە هەیە.
مەهین نژاد تەمەن 54 ساڵ، بەڕێوەبەری ئەم دامەزراوەیە دەڵێت کە خوێندکاری بەشی یارمەتی دانی کۆمەڵگەییە و بۆماوەی 20ساڵ تووشی مەوادی هۆشبەرو ئەلکحول ببوو، بەڵام ماوەی 15ساڵە کە پاکە و تەرکی کردووە.
دواتر لەسەر ڕەوتی وەرگرتنی نەخۆشەکان وتی: یەکەم مەرجی وەرگرتن، ئەوەیە کە نەخۆش بە خواستی خۆی ڕوو لەم ناوەندە بکات، هەروەها وتی زۆرترین پارەێیک کە ئێمە بۆ دەرمانی ئەم نەخۆشانە لەساڵی 99 دیاریمان کردووە، یەک ملیۆن تمەن بووە، و لەساڵی 98، بەرزترین نرخمان 800 هەزار تمەن بووە و وێڕای ئەوەش پێنج کەس لە 16نەخۆشی ئێمە بێ پارە و پێنج کەسی دیکەش بە 500هەزار تمەن دەرمان دەکرێن.
بەڕێوەبەری دەفتەری ئیعتیاد باسی لەبوونی 25ناوەندی مادەی 15 لە پارێزگای کرماشان کرد، و بەپێی وتەی ئەو، 14ناوەند لە شارەکان و 11ناوەند لە ناوەندی پارێزگای کرماشان هەیە و هەموو ئەم ناوەندانە 30تا 60کەس لەخۆ دەگرێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی ئەم نەخۆشانە زۆربەیان بە خواستی خۆیان سەردانی ئەم ناوەندانە دەکەن ،لەهەندێ کاتیشدا بەپێی بڕیاری دادگا ڕەوانەی ئەم ناوەندانە دەکرێن.
پارێزگای کرماشان دو ملیۆن حەشیمەتی هەیە و 80هەزار توشبووی مەوادی هۆشبەری هەیە، ئەگەر هەر یەک کەس و یەک گرەم مەوادی هۆشبەر بەکاربێنێ، ئەوە لە ماوەی یەک ڕۆژدا 80کیلۆ مەوادی هۆشبەر بەکاردەهێنرێ، بەڵام ئایا ئێمە لە ڕۆژدا دەس بەسەر 80کیلۆ مەوادی هۆشبەردا دەگرین؟
ناوبراو هەروەها وتی: چەندین ناوەندی ڕێگە پێنەدراو داخراون و ئاماژەی بە داخستنی 36 ناوەند لەساڵەکانی 96و 97 کرد، و هەروەها وتی: تەنانەت لەوانەیە لەم ناوەندانە مەوادی هۆشبەر بڵاو ببێتەوە، و پێویستمان بە ڕێکخراوێکی ڕێک وپێک و بە بەرنامە هەیە.