ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، لەپێوەندیەکی تەلەفۆنی دا بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێرانی ووت کە دەبێ دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لە لوبنان ڕاگرێت.
ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، لەپێوەندیەکی تەلەفۆنی دا بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێرانی ووت کە دەبێ دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لە لوبنان ڕاگرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 22ی گەلاوێژ، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوئێل ماکرۆن لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، ماکرۆن تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت ئێران دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لەکاروباری لوبنان دا ڕاگرێت.
کۆشکی ئێلیزە باسی لەوە کردووە کە ماکرۆن لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا خوازیار بووە کە هەموو ڕێکخراوەکان پشتیوانی لە دروست بوونی دەوڵەتی نوێی لوبنان بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوابەدوای تەقینەوەکەی بەیروت کە لانیکەم 171کوژراو وزیاتر لە 5هەزار کەسیش برینداری لێکەوتۆتەوە، چووەتە لوبنان و بەڵێنی ئەوەی داوە کە لە وتووێژ لەگەڵ حیزبە سیاسیەکانی لوبنان ڕێککەوتنێکی سیاسی نوێ پێشنیار دەکرێت.
شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی 13ساڵ پێش ئێستا لە چەند بڕیارنامەیەکدا گەمارۆی چەک وچۆڵی دژ بەڕژیمی ئاحوندی خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە، هەر لەو پێوەندیە دا و لەدوای پەسەند کردنی بەرجام، شۆرای ئەمنیەت لە بڕیارنامەی 2231 دا ڕایگەیاند کە ئەم گەمارۆیانە لە 18ی ڕەزبەر کۆتایی دێت.
پێش ئەمانە بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان لەهەوڵی ڕازی کردنی ڕوسیەو چینن بۆ ڕازی بوون لەسەر نوێ کردنەوەی گەمارۆی چەک وچۆڵی سەر ڕژیم کە بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز وادیارە نەتیجەی نەبووە.