لیستی نیشانە گوماناوییەکانی کۆوید-۱۹ تا دێت درێژتر دەبێتەوە، تا لێهاتن, کۆکە, ئێشی جەستە, لەدەست دانی هەستی بۆن و تام و سەرئێشە، و لە ئێستاش دا نزگەرە بە لیستی
لیستی نیشانە گوماناوییەکانی کۆوید-۱۹ تا دێت درێژتر دەبێتەوە، تا لێهاتن, کۆکە, ئێشی جەستە, لەدەست دانی هەستی بۆن و تام و سەرئێشە، و لە ئێستاش دا نزگەرە بە لیستی نیشانەکانی توشبوون بە ڤاپرۆسی کۆڕۆنا زیاد کراوە.
ڕاپۆرتی ئاکامی ۱۹ لێکۆڵینەوە کە لەم ماوەیەدا لە ژورناڵی پزیشکی فریاکەوتنی ئامریکا بڵا٠Žو کراوەتەوە, دەریخستووە کە نزگەرەی بەردەوام دەتوانێت نیشانەێیک بێت لە توشبوون بە کۆوید-۱۹.
بڵاوکراوەی فۆربس لە ڕاپۆرتێکدا ڕوونی کردەوە کە، دوکتورەکان لەدوای سەردانی پیاوێکی تەمەن 62 ساڵە بۆ نەخۆشخانە و بوونی نزگەرە بۆماوەی چوار ڕۆژ و بە بەردەوامی، و هەروەها ئەرێنی بوونی وەڵامی تاقیکردنەوەی کۆڕۆناکەی بەبێ بوونی هیچ کام لە نیشانەکانی ئەو ڤایرۆسە، هۆشداری ئەوەیان دا کە نزگەرە دەتوانێ یەکێک بێت لە نیشانەکانی کۆڕۆنا.
ئەو پزیشکانە هەروەها هۆشداری ئەوەیان داوە کە ئەگەر نزگەرە توانایی مرۆڤ لەکاتی نان خواردن، هەناسە دان و یان خەوتن تێک بدات و بۆماوەیەکی دورودرێژ و زیاتر لە 48 سەعات بەردەوامبێ، دەبێت بەزوترین کات ئەو کەسە سەردانی پزیشک بکات.
نزگەرە لەبنەڕەت دا ئیسپاسمی دیافراگمی ئێوەیە، دیافراگم بەو ماسولکەیە ئەوترێ کە لە ژێر سییەکان دایە. ئەگەر بەهەر هۆکارێک ئەو ماسولکەیە تووشی دنەی کتوپڕ بێ، ناتوانێ بە جوانی جوڵە بکات و تووشی گرژبوونەوە ئەبێت و لەئاکامدا نزگەرە ڕوو ئەدات.