لە رۆژانى رابردوو دا لە ئاکامى هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی حدکا لە دێهاتەکانی قەرەسەقەل و سەرگیزی ناوچەی شنۆ شەرێکى نابەرانبەر لە ناو هێزى پێشمەرگە و سپاى پاسداران و جاشە خۆفرۆشەکان هاتە ئارا. بەداخی گرانەوە لەدواى چەندین سەعات خۆراگرى و رووبەرووبوونەوەى سەختى هێزە سەرکووتگەر و مرۆڤکوژەکانى رژیمى ئاخوندى و لیدانى زەبرێکى کاریگەر لە دژمن شەش پێشمەرگەى حیزبی دیموکرتى کوردستانى ئێران بە ناوەکانى ١ـ کەماڵ خزری ٢ـ محەممەدخالید پەیغامی ٣ـ لوقمان شێخانی ٤ـ جەماڵ ئیسماعیلی ٥ـ سەلاح نادری و ٦ـ سەید عومەر حوسێنی، شەهید بوون.
بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاورێبانى شەهیدانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران دەکەین و خۆمان بە شەریکى خەمیان دەزانین. جێگەى وەبیرهێنانەوەیە مانگێک لەمەوپێشیش لە جەوڵەیێکى سیاسی نیزامى دا و لە ئەنجامى کەوتنە بۆسەى هێزە جینایەتکارەکانى رژیمى ئاخوندى پێشمەرگەیێکى قارەمانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێرانبە ناوى شەهید رەحمان پوورکەریم لە ناوچەى بۆکان شەهید کرا.
رۆحی ئەو شەهیدە تازانەی نیشتمان و تێکرای شەهیدە سەربەرزەکانمان شاد و رێگەى خەباتى رزگاریخوازانەى گەلەکەمان پڕ ریبوار بێ.