ڕێککەوتنی ئیمارات و ئیسڕاییل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیە سیاسیەکانیان لەگەڵ یەکتردا، کاردانەوەی بەربڵاوی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە، و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە فەڵەستینیەکان لەسەر ئەم بابەتە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، بەحرەین، میسر و سکرتێری نەتەوە گشتی یەکگرتووەکان پێشوازیان لەو بڕیارە کردووە. دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی پێنج شەممە 23ی گەلاوێژ هەواڵی ڕێککەوتنی لە نێوان ئەو دووڵاتە ڕاگەیاندوو ئەو کارەی بەهەنگاوێکی مێژوویی ناوبرد. بەپی ئەم ڕێککەوتنە کە واشنگتۆن نێوبژیوانی کردووە، ئەم دو وڵاتە بەرەو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانیان هەنگاو دەنێن، کە ئەم کارە دەبێتە هۆی کردنەوەی سەفارەتخانە لە پایتەختی یەکترو کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەر دوو وڵات بەڕوی یەکتردا.