سوپای قودسی سەر بە سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران، ئۆردوگای ڕاهێنانی سەربازی و ڕاهێنانی چەکی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان لە سوریە دروست کردووە بۆ شەڕ و کردەوەی تیر
سوپای قودسی سەر بە سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران، ئۆردوگای ڕاهێنانی سەربازی و ڕاهێنانی چەکی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان لە سوریە دروست کردووە بۆ شەڕ و کردەوەی تیرۆریستی و خۆکوژی.
بەلەدی نیوز کە میدیای سوریایە، لە زمانی دژبەرانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە بڵاوی کردووەتەوە:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی، ئۆردوگای ڕاهێنان و وەرگرتنی منداڵانیان کردووەتەوە کە کەوتووەتە شاری تەدمیری ڕۆژهەڵاتی حومس.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کردووە کە سوپای پاسدارانی ڕژیم ئەو بنکە سەربازییەی لە شاری تەدم٠Šر دروست کردووە بۆ ئەوەی منداڵان تیایدا ناونووس بکرێن و بۆ کاری سەربازی بەکاریان بهێنن.
میلیشیاکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای قودسی پاسداران هەوڵ دەدەن منداڵان و مێرمنداڵانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵی ناوچە گوندەکییەکانی حومس کۆ بکەنەوە و وەک شەڕکەر و موجاهید ڕاهێنانیان پێ بکەن بۆ کردەوەی سەربازی و خۆکوژی.
هەر ئەم میلیشیایانە لە مانگی ڕابردوو، دەیان مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٦ ساڵیان لە شاری ئەلبوکەمال وەرگرتووە و بەشدارییان پێ کردوون لە خوولێکی ڕاهێنان و بەکارهێنانی چەک. پێشتر گرووپە تیرۆریستی و توندئاژۆکەی "لواو فاØ·میون"ى ئەفغانی، دەیان منداڵیان کۆ کردبوونەوە بۆ ئەوەی لە تەنیشت هێزە شەڕکەرەکانی ڕژێمی سوریەوە شەڕیان پێ بکرێت.