یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕێکەوتنی مێژوویی نێوان ئیسراییل و ئیمارات و لێکەوتەکانی

ڕێکەوتنی مێژوویی نێوان ئیسراییل و ئیمارات و لێکەوتەکانی

ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 21ی گەلاوێژ، ئەمریکا بڕیارنامەیەکی ئامادەکراوی لەسەر نوێکردنەوەی گەمارۆی سەر چەک وچۆڵی ڕژیم پێشکەش بە شۆرای ئەمنیەت کرد،و داوای لەئەندامان

ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 21ی گەلاوێژ، ئەمریکا بڕیارنامەیەکی ئامادەکراوی لەسەر نوێکردنەوەی گەمارۆی سەر چەک وچۆڵی ڕژیم پێشکەش بە شۆرای ئەمنیەت کرد،و داوای لەئەندامانی ئەم شۆرایە کرد کە هەتا سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر ئەم ڕەشنووسە بڕیاری خۆیان ڕابگەیەنن.
هەواڵدەری ڕۆیتەرز دەڵێت دەقی ئەو بڕیارنامەیە بینراوە و لە چوار پاڕەگراف پێک هاتووە، و بەپێی ئەو ڕەشنوسە گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی ڕژیم بۆ ئەوەی شۆرای ئەمنیەت بڕیارێکی دیکەی لەسەربدەن، نوێ بکرێتەوە.
لەناوەڕۆکی ئەو نووسراوەیەدا هاتووە کە نوێکردنەوەی گەمارۆی سەر چەک وچۆڵی ڕژیم بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهانی زەرورە.
شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نێودەوڵەتی 13ساڵ پێش ئێستا لە چەند بڕیارنامەیەکدا گەمارۆی چەک وچۆڵەکەی ڕژیمیان خستە بەر باس، هەر بەم شێوەیە لەدوای پەسەندکردنی بەرجام،شۆرای ئەمنیەت لە بڕیار نامەی 2231 ڕایگەیاند کە ئەم گەمارۆیانە لە 18ی ڕەزبەر کۆتایی پێ دێت. 
دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە 23ی گەلاوێژ، باسی لە ڕێکەوتنی مێژویی نێوان ئیسڕاییل و ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئەو دو وڵاتە کرد.
دۆناڵد تڕامپ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی تەئکیدی کردەوە کە ئەوە هەنگاوێکی گرینگە بۆ ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، هەروەها ناوبراو باسی لەوەش کرد و وتی کە لە حەوتوی داهاتوو دا ڕێوڕەسمی واژۆی ڕێکەوتنی ڕێبەرانی ئیسڕاییل و ئیمارات لە واشنگتۆن بەڕێوەدەچێت.
کۆشکی سپیش لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لەپێوەند بە پێوەندی نێوان بنیامین ناتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل و شێخ محەمەد بن زاید،جێنشینی پایتەختی ئیمارات و هەروەها ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسڕاییل و ئیمارات، ڕەزامەندی دەربڕیوە.
هەروەها برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە کۆشکی سپی وتی: ئاشتی نێوان عەرەبەکان و ئیسڕاییلیەکان گەورەترین کابووسە بۆ ئێران.
ناوبراو هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە کە هیچ وڵاتێک وەک ڕژیمی ئاخوندی ئێران هەوڵی نەداوە بۆ دروست کردن و بەرفراوانترکردنی کێشەکان بۆ سەر ئیسڕاییل. سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل لە تویتێک دا نووسیویەتی کە ئەوڕۆژە ڕۆژێکی مێژووییە، ئیمارات یەکەم وڵاتی ناوەندی خەلیجی فارسە لە باکور کە دراوسێی ئێرانە و لەگەڵ وڵاتی ئیسڕاییل گەیشتونەتە ڕێکەوتنی ئاشتی. ڕێکەوتنی نێوان ئەم دو وڵاتە دەبێتە هۆی کردنەوەی سەفارەتخانەکان بەڕوی یەکتردا و دەست پێکردنەوەی هاتووچۆی فڕۆکەخانەکان، هاوکاری لەبواری گەشت و گوزار،سەرمایەگوزاری لەگەڵ یەکتر، هەروەها هاوکاری ئەمنیەت.
کۆشکی سپی گەرەنتی ئەوەی کردووە کە ئەم کردنەوە دیپلۆماتیانە بۆ پەیوەندی هاتووچۆی نێوان ئیمارات و ئیسڕاییل سنوردار نابێت، بەڵکو وڵاتانی دیکەش لەوانەیە لەم ڕێگایەدا بەشدار بن.


4 ساڵ و 1 مانگ و 11 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێکەوتنی مێژوویی نێوان ئیسراییل و ئیمارات و لێکەوتەکانی

ڕێکەوتنی مێژوویی نێوان ئیسراییل و ئیمارات و لێکەوتەکانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران