رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 30 جۆزەردانی 1395 لە شاروچکەى جێژنیکان سەر بە هەولێر رێورەسمى پرسە و سەرەخۆشی 6 سەهیدى ئەمدواییەى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران بەرێوە چوو. شاندێکى سازمانى خەبات ى کوردستان پێکهاتوو لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنى بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و کاک بەختیار عەزیزى ئەندامى جێگرى کومیتەى ناوەندى و ....
کاک شۆڕشى حاجى بەرپرسی کومیتەى لایەنگرانى هەولێر لە رێورەسمى پرسەکە دا بەشدارییان کرد و له نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان پێش کەش بە سەرکردایەتى حیزبی دیموکرات و ماڵباتى شەهیدان کرد.
جێگەى باسە لە رووبەرووبوونەوەى چەند رۆژ لەمەوبەرى پێشمەرگەکانى حدکا لەگەڵ هیزە جینایەتکارەکانى رژیمى ئاخوندى شەش پێشمەرگەى حیزبی دیموکرات بە ناوەکانى ١ـ کەماڵ خزری ٢ـ محەممەدخالید پەیغامی ٣ـ لوقمان شێخانی ٤ـ جەماڵ ئیسماعیلی ٥ـ سەلاح نادری و ٦ـ سەید عومەر حوسێنی، شەهید بوون.