هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵمەتی(سنەپ بەک )چۆن دەتوانێ ڕوی ماشە بەرەو بەرجام بسوڕێنێ؟

هەڵمەتی(سنەپ بەک )چۆن دەتوانێ ڕوی ماشە بەرەو بەرجام بسوڕێنێ؟

وەرگێڕان: فرمێسک

وەرگێڕان: فرمێسک
پاش نائومێدی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە پەسەند کردنی پێشنوسی بڕیارنامەی نوێکردنەوەی گەمارۆی سەر چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئێران، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم دۆخە، بەم زووانە سنەپ بەک یان هەڵمەتی گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ڕژیمی ئێران وەگەڕ دەخاتەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشتر باسی لەوە کردووە کە لە هەموو ڕێگایەک کەڵگ وەردەگرێ‌ بۆ ڕێگرتن لە کۆتایی هاتنی گەمارۆکانی سەر چەک وتەقەمەنی ڕژیم لە ڕۆژی 27ی ڕەزبەری 1399.
ڕژیمی ئێران، ئینگلیس، فەڕانسە، ڕوسیە، چین و ئاڵمان کە لەڕێکەوتنی ناوکەیی بەرجام هاوپەیمانن، دەڵێن: ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە هاتوەتە دەر، هەربۆیەش بۆی نیە لە ڕێکارە پێشبینی کراوەکانی ئەم ڕێکەوتنە وەک: مکانیزمی ماشە، سنەپ بەک و یان هەوڵدانی ئامریکا بۆ گەڕانەوەی بۆناو ئەنجومەنی ئاسایش، کەڵک وەربگرێ. 
میدیا ئەمریکاییەکان سەرەتا ڕایانگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتوەکان باسی لەوە کردووە کە بەتەمایە بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی بەرجام تا لەو خاڵانە کەڵک وەربگرێ، بەڵام وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکەوتنە دژی ئەم ویستەی ئەمریکا ڕاوەستاون. ئەمریکا ئێستا دەڵێت: بە پێی ئەوەی کە لە بڕیارنامەی بەرجام پەسەند کراوە، هاتووە کە ئەمریکا دەتوانێ لە هەڵمەتی گەڕانەوەی گەمارۆی نێونەتەوەیی یان سنەپ بەک لە دژی ڕژیمی ئێران کەڵک وەربگرێ. 
سنەپ بەک یان ئەو هەڵمەتە چیە؟ 
ئەگەر هەرکام لە لایەنەکانی بەرجام پێیان وابێ لایەنی بەرانبەر بەڵێنەکانی خۆی پێشێل کردووە، دەتوانێ بابەتەکە لە کۆمیسیونی چارەسەرکردنی کێشەکان کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی دەوڵەتانی ئەندام لەم ڕێکەوتنە، ڕابگەێینێ. ئەگەر ئەم کۆمیسیونە لە چارەسەر کردنی ئەم ناکۆکیانە سەرنەکەوێ، بابەتەکە بە ئامانجی چارەسەرکردن لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام ڕادەگەیەنن. 
لەکاتێکدا وەزیرەکان نەتوانن ناکۆکیەکان چارەسەر بکەن، هەیئەتێکی ڕاوێژکاری سێ لایەنە کە پێکهاتبێ‌ لە نوێنەری ئەو دو لایەنەی کە ناکۆکیان هەیە و لایەنێکی سەربەخۆ، کە دەتوانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی، ڕا و بۆچوونی خۆی دەرببڕێ. لەکاتێکدا ناکۆکیەکان چارەسەرنەبێ، ئەولایەنە کە سکاڵای هەیە دەتوانێ کردەوەکان یان بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆی ڕاوەستێنێ یان بابەتەکە دەیگوازێتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش. 
ئەم ڕەوتە لانیکەم 35 ڕۆژ کاتی پێویستە، و ئەگەر هەموو لایەنەکان لەسەری ڕێکەون، نوێ دەکرێتەوە. 
ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هاتنە دەرەوەی ئەمریکا و بەکەڵک وەرگرتن لەو بەشەی بەرجام، هەموو بەڵێنەکانی خۆی پێشێل کردووە و تەنیا خاڵی (چاودێری کردنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی)، جێبەجێ دەکات. وڵاتانی لایەنی ئوروپایی بەرجام بۆ بەرەنگاربونەوەی کردەوەکانی ڕژیمی ئێران لە بەفرانباری 1398، ڕایانگەیاند کە ئەم میکانیزمە چالاک دەکەنەوە، بەڵام نایانهەوێ بیگەڕێننەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش. 
ئەمریکا تەنانەت لەکاتێکدا کە ئەندامی ئەم ڕێکەوتنە بو، بۆ ئەم بەشەی بەرجام نەگەڕایەوە، ئێستا دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ماوەی 27مانگە لە بەرجام هاتوەتە دەر بە بێ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغانە، دەیهەوێ بە گەڕانەوە بۆ بڕیاری 2231کە هێشتا ئەمریکا وەک ئەندامی بەرجام دەناسێنێ، سکاڵا لەدژی ئێران بەتاوانی پێشێلکردنی بەڵێنەکانی، ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش بکات و هەلێک بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکان بڕەخسێنێ.
ئەگەر ئەم بابەتە بڕواتە ئەنجومەنی ئاسایش، دەبێ پشکنینی بۆ بکرێ و پێشنوسی بڕیارنامەێیک بۆ بەردەوامی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان جێبەجێ و دەنگدانی بۆ بکرێ، هۆی هەڵبژاردنی ئەم جۆرە لەکاتی وتووێژی ناوکەیی ئەوەبوو، هەر وڵاتێک کە خاوەن مافی ڤێتۆیە بەتایبەت چین و ڕوسیە، نەتوانن بە تەنیایی لە گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لە دژی ئێران بەرگری بکەن. 
لەم دۆخەدا و لەکاتێکدا ڕەوتی گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لەدژی ئێران ڕادەوەستێ کە هیچ یەک لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەم بڕیارنامە ڕەدکراوە ڤێتۆ نەکەن و سەرەڕای ئەوەش بڕیارنامەکە لانیکەم 9 دەنگی ئەرێنی وەرگرێ. 
وێڕای ئەمانە هەرکامە لەئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێ پێشنوسی بەردەوامی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان ڤێتۆ بکات ، و تەنیا بە یەک دەنگ، هەموو گەمارۆ هەڵپەسێردراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژی ڕژیمی ئێران دوبارە بکرێتەوە، و دۆناڵد ترامپ دەیهەوێ لەم ڕێگەیە بۆ گەمارۆیی نێونەتەوەیی دوبارەی سەر ڕژیمی ئێران کەڵک وەربگرێ.
بەڵام لەکاتێکدا کە ئەنجومەنی ئاسایش پیشنوسێک بۆ بڕیارنامەێیک لەم بوارەدا پێک نەهێنێ یان نەتوانێ بڕیارێکی دیاریکراو دەربکات، 30 رۆژ پاش ڕێکەوتی گەڵاڵەی ناکۆکی لە ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیارنامەکانی پێشوو کە هەڵوەشاوەتەو بە شێوەی ئۆتۆمات دیسان لە دژی ڕژیمی ئێران، جێبەجێ دەکرێتەوە، و بە گەڕانەوەی ئۆتۆماتی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان دەوترێ (مکانیزم یان هەڵمەتی ماشە). 
لەکاتێکدا کە ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئەندامی بەرجام پێش گەیشتن بە ئەنجومەنی ئاسایش چارەسەر نەکرێ، بەردەوامی هەڵوەشانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لەدژی ڕژیمی ئێران، تەنیا بە کۆی گشتی هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ دەکرێ. 
گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم قۆناغە و هەوڵدانی بۆ گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان، لەکاتێکدا کە ئەمریکا لەچاوی ئەندامانی دیکەی بەرجام ، ئەندامی ئەم ڕێکەوتنە نیە، ئەم کردەوەی ئەمریکا بە کردەوەێیکی نایاسایی دەزانن.
ئەوەی کە هاوپەیمانانی بەرجام دەبێ لە ئەنجومەنی ئاسایش چاوەڕێی بکەن، چۆنیەتی و بە کامە ئامراز دەتوانن پێش بە کردەوەکانی ئەمریکا بگرن؟ و هەروەها چۆن پێش بە گەڕانەوەی هەموو گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لە دژی ڕژیمی ئێران بگرن؟


4 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵمەتی(سنەپ بەک )چۆن دەتوانێ ڕوی ماشە بەرەو بەرجام بسوڕێنێ؟

هەڵمەتی(سنەپ بەک )چۆن دەتوانێ ڕوی ماشە بەرەو بەرجام بسوڕێنێ؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران