ڕۆژێک پاش گەڕانەوەی داواکاری فەرمی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ چالاک کردنەوەی میکانیزمی ماشە لەدژی ئێران، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ڕۆژێک پاش گەڕانەوەی داواکاری فەرمی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ چالاک کردنەوەی میکانیزمی ماشە لەدژی ئێران، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 31ی گەلاوێژ، تەئکیدی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە تا پێش بە هەوڵەکانی ڕوسیە و چین بۆ پێشێلکردنی گەمارۆکان لەدژی ئێران بگرێ.
ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی فاکس نیوز وتی: بە پێی ئەو ڕێکەوتنە کە دەوڵەتی ئۆباما و جۆبایدن واژۆیان کردووە، ئێران لە 27ی ڕەزبەری ئەمساڵ دەتوانێ کڕین و فرۆشتنی چەکی بکوژ دەسپێبکاتەوە و ئەمە هەڕەشەێیکە بۆ سەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئوروپا.
پەمپێئۆ وتی: ئەمریکا لەهەموو ئامراز و دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێ تا پێش بە کڕین و فرۆشتنی چەکی بکوژ لەلایەن ئێران بگرێ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێ لەبارەی دەنگی نەرێنی وڵاتانی ئوروپایی بۆ چالاک کردنی میکانیزمی ماشە وتی: ئەم ڕەوتە دڵخۆشکەر نیە، چونکە زۆربەی ڕێبەر و هاوتایانی من بەشێوەی تایبەتی بە ئێمەیان وتووە کە ئەمریکا کارە درووستەکە دەکات و هیچکامیان لە دەسپێڕاگەیشتنی ئێران بەچەک و تەقەمەنی، پشتیوانیان نەکردووە و ئەوە بۆ من ڕوون نیە کە ئەوان بۆچی لە بابەتێکی ئاوا و لەکاتێکی گرنگ و لەئاستی نێونەتەوەییدا دەنگی خۆیان دەرنابڕن و لەلای چین و ڕوسیەدا ڕاوەستاون، ئەمە بۆ جیهان مەترسیدارە.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی :خەڵکی ئەمریکا دەبێ بزانن دۆناڵد ترامپ هەمیشە کارە دروستەکە ئەنجام ئەدات و ئەمریکا بە تەنیا لەهەوڵی ئەوەدایە کە ڕێگە نەدات ڕژیمی ئێران دەستی بگات بە ملیاردها دولار وکڕین و فرۆشتنی چەک وتەقەمەنی دەسپێبکاتەوە