هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

عێراق ئامریکای هەڵبژارد!!

عێراق ئامریکای هەڵبژارد!!

خەبات مێدیا: سەفەری مێژوویی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئامریکا، بووە هۆی دەرکردنی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دا.

 سەفەری مێژوویی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئامریکا، بووە هۆی دەرکردنی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دا.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەفەرێکی سێ ڕۆژەدا بۆ واشینگتۆن، لە ڕێوڕەسمێک دا لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لەکۆشکی سپی، پێشوازی لێکرا.
لەو چاوپێکەوتنە دا ترامپ داوای لە کازمی کرد کە لە بەرانبەر هاوکاریەکانی ئامریکا، کۆتایی بە دەست تێوەردانەکانی ڕژیم لە عێراق بهێنێت، و حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە و تێکەڵی سوپای عێراقی بکاتەوە، و ڕێگاکانی شکاندنی گەمارۆکانی سەر ڕژیم، دابخات.
لەو چاوپێکەوتنە دا ڕاگەیەنراوێک لەنێوان ئەو دوو سەرکردەیە بڵاو کرایەوە کە ئەمە ناوەڕۆکەکەیەتی: هەردوو وڵات پێبەندی هاوکاری ستراتیژی و خواستی دو لایەنە لەپێوەند بە ئەمنیەت و پێشکەوتنی عێراقن، و خواستی خۆیان بۆ هاوکاری ئەمنیەتی درێژماوە بۆ بەهێزکردنی ئەمنیەتی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی سەر بەرژەوەندیە هاوبەشەکانیان، ڕادەگەیەنن.
لێکەوتەکانی سەفەرە مێژووییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی، نیشاندەری بڕیارێکی مێژوویی ستراتیژیە لەلایەن دەوڵەت مەدارانی عێراقیەوە.
شایانی باسە لەماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا دەوڵەتی عێراق بۆ بەردەوامی ژیانی سیاسی خۆی، ڕژیمی ئاخوندی ئێران وەک هاوبەشی ستراتیژی هەڵدەبژێرێ‌ یان وڵاتە یەکگرتووەکان؟؟
لەسەردەمی دەسەڵاتداری ئۆباما، بڕیاری هێنانەدەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە عێراق، ئەو دەرفەتەی دا بە خامنەیی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان شوێنی هێزەکانی ئامریکا پڕ بکاتەوە و ئامانجە شومەکانی بەسەر عێراق دا بسەپێنێ‌.
بەڵام ئەمڕۆ لەدوای نەمانی سولەیمانی، ماشینی ترۆری خامنەیی لە ناوچەکە دا زەبرێکی جددی خواردووە و هەروەها هێزە سەرکوتگەرەکانی سەر بە سپای پاسدارانیش بەهۆی ئەو دۆخە خنکێنەرەی کە بۆ ڕژیم دروست کراوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێونەتەوەیی، ئیتر ئەو توانایەی ڕابردوی نەماوە...


4 ساڵ و 2 مانگ و 30 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عێراق ئامریکای هەڵبژارد!!

عێراق ئامریکای هەڵبژارد!!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران