دیاردەی تەقە کردنی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆڵبەر و کاسبکاران لەسنورە مەرزیەکان، بەردەوامی هەیە و بە بەردەوامی قوربانیشی لێ د
دیاردەی تەقە کردنی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆڵبەر و کاسبکاران لەسنورە مەرزیەکان، بەردەوامی هەیە و بە بەردەوامی قوربانیشی لێ دەکەوێتەوە.
لە بەردەوامی ئەو ڕەوتە دا و لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە 1ی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بە ناوی "بێهرووز مورادی" خەڵکی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی، بەبێ ئاگادار کردنەوە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بریندار کرا.
لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە سنووری پاوە هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارمان محەممەدی" بریندار دەبێ.