یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

فەرمانی جیهادی خومەینی و زیان و ئەزمونەکانی.

فەرمانی جیهادی خومەینی و زیان و ئەزمونەکانی.

بابەشێخ حوسەینی

بابەشێخ حسەینی
بۆ باس لە سەر فەرمانی جیهادی خومەینی لە دژی خەڵکی بە زۆرینە موسڵمانی کوردستان، پێویست بە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی شارەزایانی دینی ئیسلام و شارەزایانی سیاسی و لە هەموو گرینگتر دوکتورو شارەزایانی بواری زانستی دەرون ناسی هەیە. چونکە فەرمانی جیهادی خومەینی کە لە 28 ی گەلاوێژی ساڵی 1358 کۆچی خۆری، سەرەڕای ئەوەی فەرمانێک دژ بە بنەماکانی ئیسلامی بوو، لە هەمانکاتدا ناڕەواو جینایەتکارانەو دوور لە هەموو بەراوردو هەڵسەنگاندنە لۆژیکیەکان بوو.
‎خومەینی فەرمانی جیهادی لە دژی خەڵکی بە زۆرینە موسڵمانی کورد ڕاگەیاند، کە ئەوە دەرخەری دوو ڕاستین، یەکەم ئەوەی خومەینی فەرمانێکی ئیسلامی بە کارهێنا کە بەپێی‌ قسەی زۆربەی شارەزایانی دینی ئیسلام هیچ کات ناتواندرێ‌ لە سەردەمێکدا کە سنووری نێوان موسڵمان و غەیرە موسڵمان دیار نیە، کاری پێ‌ بکرێ‌. بەڵام خومەینی بۆ قەڵاچۆکردنی گەلی کورد فەرمانی جیهادی ڕاگەیاندو داوای کرد لە هەموو هۆکان و تەنانەت هەستی مەزهەبی و نەتەوەیی بۆ سەرکوتی گەلی کورد کەڵک وەرگرن، لە کاتێکدا گەلی کورد بە زۆرینە موسڵمانن و لە هەمانکاتدا کورد کێشەی مەزهەبی و شەڕی نەتەوەیی لە گەڵ هیچ کام لە نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران نەبوو.
دووهەم، خومەینی ناڕاستەوخۆ و بە شێوەی ڕانەگەێندراو، شوێنکەوتوانی مەزهەبی سوننەی بە کافر ناوهێنا کە ئاشکرایە زۆربەی خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران و بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کەوتنە بەر هێرشی پاسدارەکان، دانیشتوانی، خاوەن باوەڕیی مەزهەبی سوننە بوون.
‎بێگومان خومەینی بە فەرمانی جیهاد دژی خەڵکی کورد، یەکەم چەکوشی لە برایەتی نێوان گەلانی ئێران و هاوپێوەندی ئیسلامی نێوان مەزهەب و بیروبۆچونە جیاجیاکانی ئیسلامی دا، لانی کەمی تا کاتی کۆتایی دەسەڵاتی ئێستا لە ئێراندا وەشاندووە. جیهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ئەو ڕاستیەی سەلماندەوە، کە دەسەڵاتەکان گەلی کورد بە دژمن دەزانن نەک بە خاوەن بەش لە ئێراندا. لە لایێکی دیکەوە فەرمانی جیهادی خومەینی و کوشت و کوشتکارو وێرانکردنی کوردستان لە لایەن پاسدارەکانی دەسەڵات، ئەو پەیامەی بۆ خەڵکی کوردستان پێ‌ بوو کە کورد لە ئێراندا نەتەوەی بێ‌ بەشەو ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێ دەکەوێتە نێوان بەرداشی دەسەلاتی ملهوڕو دیکتاتۆر، هەر وەک ئەوەی لە ماوەی41 ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندەکان دەبیندرێ‌ و لە ماوەی دەسەڵاتی حکومەتی شادا، بیندرا.
‎پەیامێکی ڕوون و خێرای دیکەی فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ خەڵکی کوردستان، ئەوە بوو کە نابێ‌ هومێدێک بە چاکسازی ئەو دەسەڵاتە هەبێ‌، چونکە خومەینی لە کاتێکدا ئەو فەرمانەی دەرکرد کە خەڵکی کوردستان و نوێنەرانی ئامادەی ووتووێژو ئاشتی بوون و تەنیا ئامانجی کورد، گەیشتن بە مافەکانی بوو لە چوارچێوەی ئێراندا. 
‎کورتکراوەی ئاکامی فەرمانی جیهادی خومەینی، بریتیە لە:
‎1. بوونی روانگەی ڕەگەزپەرەستی دەسەڵاتداریی بە تێکڕاو خومەینی بە تایبەت، وە ویستی خۆسەپێنی و حەزی بە دیلی مانەوەی کورد لە ئێراندا.
‎2. بەکارهێنانی مەزهەب و دین وەک ئامراز بۆ سەرکوتی میللەتی کورد.
‎3. بەکار هێنانی هێزی سەربازی و پاسدارو سەرمایەو پوڵی ووڵات بۆ سەرکوتی خەڵکی کوردستان و هەوڵ بۆ شێواندنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دانیشتوانی کوردستان.
‎4. شێواندنی جوغرافیای کوردستان و هەوڵ بۆ ئاژاوەو بشێوی نانەوە لە نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دراوسێی‌ کوردستان بە تایبەت نێوان کوردو ناوچەو شارە ئازەریەکان.
‎5.دەرکەوتنی ئامانجێکی دیکە لە فەرمانی جیهادی خومەینی، جەنگی مەزهەبی و تایفەگەریی لە کارە سەرەکیەکانی دەسەڵات هەر لە سەرتاوە بووە.
‎بەشێک لە ئامانج و پەیامەکانی فەرمانی جیهادی خومەینی و دەسەڵاتەکەیم خستە بەرچاو، لە بەرانبەردا پێویستە باس لە هەلومەرجی جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستانی ئێران و ئەو دەرس و ئەزمونانەی کە لە فەرمانی جیهادی خومەینی وەرمان گرتوەو ئەو خەسارو زیانانەی کە تووش جوڵا٠Žنەوەی حەقخوازانەو گەلی کورد بوون، بخەمە بەرچاو.
‎ئاشکرایە کە خەڵکی کوردستانی ئێران و تێکڕای لایەن و کەسایەتی و کەسانی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لە پێش فەرمانی جیهادی خومەینی و بە دیاری کراویی لە مانگەکانی بەهاری ساڵی 1358 بە هەموو بیروبۆچونەکانیەوە بە بێ‌ دوو دڵی لە پێناو دەستەبەرکرانی مافە نەتەوەییەکان و دابین کردنی ئازادی بۆ گەلی کورد، جۆرێک لە هاودەنگی لە نێوانیاندا لەئارادا بوو. بەڵام ئەو هەلومەرجە لە بارە، زۆری نەخایاند و بەداخەوە ناکۆکی فکری و سەلیقەیی و تەنانەت ناکۆکی شەخسی و حەزی دەسەڵاتخوزای لە ناو لایەنەکان و کەسایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، تەبایی و یەکدەنگی لەباربرد. کوردستان بووە مەیدانی ململانێی فکریی چەندین لایەنی چەپ و بەتایبەتی ڕێکخراوی چریکە فیداییەکان بە کردەوە شەڕی نێوان جوتیارو مالیکەکانیان وەڕێ‌ خست و بە گووش(تەناف) و بە بێ‌ بوونی میترو بە بێ‌ هیچ پێوانەیێکی قانونی، وە تەنیا لە چوارچێوەی حەزی تەشکیلاتی خۆیان و بۆ بزڕکاندنی کۆمەڵگەی کوردستان، دەستیان کرد بە دابەش کردنی زەوی و مەرتەع لە چوارچێوەی مەبەستی جوانی وەک زەوی دەبێ‌ بۆ جوتیار بێ‌ بە شوێن ئامانجە دزێو خراپەکانیانیانەوە بوون و لەو ماوەدا چەندین ئاغاو مالیکیان لە سەر ماڵ و جێ‌ ژیانیان ئاوارە کردو بوونە هۆی تێکدانی ئارامی لە ناوچەی دیواندەرەو تیلەکۆی سەقز.
لە لایێکی دیکە چەندین لایەن هەوڵی سەرەکیان ئەوە بوو لە کەسایەتی و پێگەی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی کەڵکی نابەجێ‌ وەرگرن و بە داخەوە هەر بە ناو مامۆستا شێخ عیزەددین یان، وەک ڕێبەری خەڵکی کوردستان دەزانی بەڵام لە ناوەرۆکدا بە شوێن ئامانجی تایبەتی خۆیانەوە بوون. دیارە بە داخەوە هەر ئەو لایەنانە هەوڵیاندا کە لە نێوان مامۆستا شێخ عیزەددین و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و کاک ئەحمەد موفتی زادە ناکۆکی دروست بکەن و دەکرێ‌ بڵەین لەو کارەیاندا هێندێک لە ئامانجەکانیان پێکا. 
(دیارە ئەو بەشە لە باسەکە زۆر هەڵدەگرێ‌ بەڵام هەر بۆ بەرچاو ڕوونی ئەوەندەم باس کرد)


4 ساڵ و 3 مانگ و 1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فەرمانی جیهادی خومەینی و زیان و ئەزمونەکانی.

فەرمانی جیهادی خومەینی و زیان و ئەزمونەکانی.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران