ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 3ی خەرمانان، وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ڕێگەوبانی کانادا ڕایانگەیاند: ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران لەبارەی سندوقی ڕەشی فڕۆ
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 3ی خەرمانان، وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ڕێگەوبانی کانادا ڕایانگەیاند: ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران لەبارەی سندوقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکرانیەکە پڕە لەکەم وکوڕی و تەواو نیە، و هەروەها داوایان کرد جارێکی دیکە لێکۆڵینەوەی ڕوون و ئاشکرا ئەنجام بدرێ.
فڕانسوا فیلیپ شامپاین" ومارک گارنۆ" لە ڕاگەێیندراوێکدا تەئکیدیان کردۆتەوە کە دەوڵەتی کانادا دەقێک لەم ڕاپۆرتەیان لەئێران وەرگرتووە، بەڵام لەهەمان کاتدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو ڕاپۆرتە وەڵامی زۆربەی پرسیارەکان لەبارەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی 752ی نەداوەتەوە.
ئەو فڕۆکەیە سەرلەبەیانی 18ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە تەقەی پەدافەندی سپای پاسداران لە نزیکی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی " خراوەتە خوارەوە و 176 کەسی سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە گیانیان سپارد. ڕژیمیش ئەو ڕووداوەی وەک هەڵەیەکی مرۆیی لەقەڵەم دا.