یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل: شەهید موزەفەر ئەعزەمی

سەروەری گەل: شەهید موزەفەر ئەعزەمی 
کاروانی دورو و درێژی شۆڕشی ڕزگاری هێنی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە کارەسات و هەل و مەرجی یەکجار حەستەمی تێدایە. بۆ درێژەی خەبات و تێکۆشانی ڕابردومان هەر زەمان و دەستەیەک لە ڕۆلە گیانبازو فیداکارەکانی نەتەوەی کورد بوونە پێشەنگی خەبات و موبارزە. دیارە شۆڕش لە هەرکات و زەمانێک بەستراوەتەوە بەشێوەی دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان و ڕادەی هێز و توانای دژمن و لە بەرانبەریشدا چەند و چۆنی هێزی شۆڕش و ڕادەی بەشداری گەل لە خەباتی حەقخوازانە لە دژی داگیرکەرانی ڕژیمی ئاخوندی. زۆرن ئەو ڕۆلە گیانبازانەی بۆ وەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان تێکۆشاون و بێ‌ گوێ‌ دانە قازانج و بۆ وەدەستهێنانی دەسەڵاتی گەل لە گیان و ماڵیان بوردون. ڕەنگە لە مێژویی خەباتی گەلی کورد دا نمونەی وەک ڕژیمی ویلایەتی فەقیە نەبوبێ‌ لە ستەمگەری و تاڵان و بڕۆ کردندا، مێژوی نەتەوەکەمان تا ئێستە بەخۆیەوە نەدیوە داگیرکەرانی وڵاتمان بە بەهانەی مەزهەب و کافری و جیایی خوازی و چی و چی هێرشیان بۆ کوردستان هێنابێ‌. ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەپاندنی ویستەکانی بەسەر کوردا گوێی بە داوا ڕەواکان نەداو و لە هیچ زوڵم و ناڕەوایەک دریغی نەکردوە .لە ماوەی چەند ساڵ خەباتی نیشتمانی بۆ ئازادی و سەربەرزی کوڕانی کوردەواری کە پێشەنگی خەباتی بەرحەق و ڕاست بوون.لە گیانبازی و فیداکاریدا کەم وێنە بوون و لەو ڕێگەدا تەنیا هەر لە بەرانبەر داگیرکەران ڕانەوەستان، بەڵکو لەڕێی خائینانی دژ بە گەل و شۆڕش لەناو ڕیزەکانی شۆڕشدا و لە دەرەوەی شۆڕش وێستاون و لەو کاتانەدا خائینان، ویستویانە ڕێگای شۆڕش بەرەو هەڵدێر بەرن، مەردانە لێیان هاتونە دەست و بەرەنگاریان بونەوە. سازمانی خەبات ی کوردستان کە بەشێکی گرنگ لە خەبات و شۆڕشی لە ئەستۆیە و لە ماوەی خەباتیدا، زۆر ڕۆلەی بەنرخ و قارەمانی پێشکەش بە گەل و نیشتمان کردوە، تا بە پاکی و چاکی لە ڕێگەی خزمەت بە کورد و کوردستان دا خەبات بکەن. ڕۆڵەکانی سازمانی خەبات بە دەرس وەرگرتن لە ڕێگەی پڕلە شانازی و بێ هەڵە، شۆڕشەکەیان درێژەی هەیە و تێکۆشاون و شانازی زیاتریان خستۆتە سەر شانازیەکانی سازمان. ئەوانەی کە لە ڕیزی سازمانی خەباتدا وەک سەربازێکی خاوەن باوەڕ، فیداکاری بێ‌ وێنەیان لە خۆنیشان داوە زۆرن، دیارە لای گەل و نیشتمان ئازایەتی و لە گیان بوردوییان شاراوە نیە.
شەهید موزەفەر ئەعزەمی کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی کانی بەن لە ناوچەی پشت ئاربەبای بانە ، یەکێکە لەو ڕۆڵە گیانبازانەی سازمانی خەبات کە لە ڕۆژانی هاتنی بۆ ئەو ڕیزە، تا کاتی شەهید بوونی وەک خاوەن باوەڕێکی بە نرخ بۆ ڕزگاری گەلەکەی و سەربەرزی سازمانی خەبات تێکۆشاوە. ڕەنگە بۆ کەسانێک کە هەر لە منداڵیەوە لە چوار چێوەی ماڵ و ژیاندا لەگەڵ کاری سیاسی و فێربوونی خوێندن و چاودێری کەس و کاریان پێ‌ گەیبن، ئاسان بێ‌ هەڵە نەکردن و ڕێگەی چاکە گرتن. شەهید مزەفەر لە ماوەی پێشمەرگایەتی دا لە زۆربەی شەڕەکانی دژ بە دژمن لەگەڵ پێشمەرگەکانی سازمان بەشداری بەرچاوی کردوە. قارەمانێکی چاو نەترس لەبەر بەرەکانێ و دیفاع و هێرشدا هەڵمەتی مەردانەی نواند. ساڵی 1372کاتێ‌ پێشمەرگەکانی سازمان خەبات لە مەڵبەندی یەک لە بەرەبەیانڕا لە پشت گوندی کانی بەن لە حەسانەوەدا بوون و لە لایەن خۆفرۆشان و پاسدارانی ڕوو ڕەشی حکومەتی جەهل و نەزانیەوە ئابلۆقە دران کە بە هۆی قارەمانی پێشمەرگەکان و هەڵمەتی بەرچاوی شەهید موزەفەر ئەو موحاسەرە تێکشکێندرا و پێشمەرگەکان توانیان دژمن تێک شکێنن ، بەڵام دڵپڕ لە قین و کورد کوژی ڕژیم بەشێکی زۆری لە ناوچەکە پڕکردبوو لە هێزە سەرکوتگەرەکانی و هەر بۆیە پێشمەرگەکان بە دوای تێک شکانی ئەو گەمارۆیە و خۆ دەربازکردنی لە پشتی گوندی کانی بەن لە دەوروبەری گوندی ناوە توش شەڕێکی قورس دێن، درێژ ماوەی شەڕەکە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی فیشەک و تەقەمەنی پێشمەرگەکان و شەهید موزەفەریش کە لەو شەڕەدا بەوپەڕی ئازایەتیەوە شەڕی قارەمانانە دەکات بەڵام بەداخەوە بە خەشابی خاڵی و تفەنگێکی بێ فیشەکەوە دەگیردرێ. خەبات و تێکۆشانی ڕاستی سازمانی خەبات، مایەیە بۆ ڕۆڵەکانی کە لە هەموو کات و ساتێکی نا لەبار و
حەستەم دا بوێرو نەبەز بن. شەهید موزەفەریش بەدەرس وەرگرتن لەو ڕێبازە ڕەسەنە و بە ئازایەتی بێ وێنەی خۆی لە دوای گیرانی لە چاڵە ڕەشکانی دژمندا بەو پەڕی سەربەرزی و ئازایەتی ژیانی بردەسەر. ئەوکەسانەی لەگەڵ شەهید موزەفەر لە بەندیخانەکانی ڕژیمدا بوون، شاهیدی ئەون، کە چۆن شەهید موزەفەر بە شێوەیەک زیندانیشی کردبووە جێگەیەک بۆ دەربڕینی داوا ڕەواکانی گەلەکمان.
ئەو شەهیدە قارەمانە لە زینداندانی ڕژیمدا نمونەی چاکی و پاکی بوو، قارمانیەتی شەهید موزەفەر لەوەدا بوو کە بەهەر شێوەیەک مومکین بوایە هەواڵی خۆی و شێوەی خەباتی بە سەرکردایەتی شۆڕش دەگەیاندەوە.
شەهید موزەفەر بە ناردنی دیاری جوان و دەستکردی ناو بەندیخانە، هەڤاڵانی بەسەر ئەکردەوە، ناردنەوەی دیاریە جوانەکانی شەهید موزەفەر لە بەندیخانەوە و نەپچڕانی پێوەندی لەگەڵ سازمان، نمونەی ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەن کە ئەو قارەمانە نەترس و خاوەن باوەڕە یەکێکە لە ڕۆڵە بە ئیمانەکان بە ڕێبازی ڕەسەنی کوردایەتی.. بە داخەوە شەهید موزەفەر دوای نزیک بە سالێک ئەشکەنجەو ئازاردان لە ساڵی(1372) لە لایەن ڕژیمەوە لە سێدارە دراو تەرمەکەشی نەدراوە بە دایک و باوک و کەس و کاری.
نەفرەت لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران،
سەربەرزی و سەروەریش بۆ شەهیدانی گەل و نیشتمان


4 ساڵ و 2 مانگ و 29 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران