هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیمەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیمەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2ی خەرمانان، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بانە بەناوی شەریف ئەمینی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار را٠گوێزراوە.
شەریف ئەمینی کوری ئەحمەد ئەمینی خەڵکی ئاوایی شوێى سەر بەشاری بانەیە و باوکی دوو منداڵە، لە گوندی ڕەشەقەڵاتی شاری بانە نێشتەجێ بووە، , بژێوی ژیانی لە ڕێی کرێکاری و کۆڵبەری دابین دەکرد.
حەوتوی ڕابردو لەگەڵ خانەوادەکەی دەچن بۆ شاری سنە بۆ سەردانی ماڵی هاوڕێیەکی و لەڕێگای هاتنەوە لە نزیک رەشەقەڵات لە ماشێن دەیهێننە خوارەوە و دوای یەک دو پرسیار، لەگەڵ خۆیان دەیبەن.
جێی باسە ئەو هاووڵاتیە تا ئێستا بێ سەرو شوێن و چارەنووسی نادیارە.