بە پێی زانیاری وهەواڵەکان کە لە ناوخۆوە بە دەستمان گەیشتوە، ژنێک بە ناوی شیوا کەریمی خەڵکی گوندی سماقڵو، خۆی خنکاندوەو بە ڕێگەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی
بە پێی زانیاری وهەواڵەکان کە لە ناوخۆوە بە دەستمان گەیشتوە، ژنێک بە ناوی شیوا کەریمی خەڵکی گوندی سماقڵو، خۆی خنکاندوەو بە ڕێگەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەو ژنە خاوەن هاوسەر و دوو منداڵ بووە و لە ماڵی خەزوری خۆی کوشتووە. تەرمی شیوا بە بێ هیچ لێکۆڵینەوەێکی دادوەری ئەسپەردە کراوە. جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنەکەی بڵاونەبۆتەوە. ئێمە ڕۆژانە شاهێدی خۆکوژی ئافرەتانین هاوکات کوشتنیشیان. ڕژیمی ئاخوندی بەسیستم مافی ئافرەتانی پێخوست کردووە و ڕێگەی بۆ خۆکوژی وکوشتنی ژنان واڵا کردووە. هەتا ڕژیم هەبێ خۆکوژی ژنان پەرەدەگرێ و ئەم دیاردەیە زیاتر هەڵدەکشێت.