دەقی نوێی گەڵالەی ڕێکخستنی پەیام نێری کۆمەڵایەتی،بڵاوکرایەوە.
دەقی نوێی گەڵالەی ڕێکخستنی پەیام نێری کۆمەڵایەتی،بڵاوکرایەوە.
ئەم گەڵالەیە ئەگەر پەسەند بکرێ، دەبێتە هۆی داخستنی هەموو ئەپی پەیام نێری دەرەکی.
گروپێک لە نوێنەرانی مەجلیس پێشنیاریان داوە تا ئەم گەڵالەیە پەسەند بکرێ و بکرێ بەیاسا.
گەڵاڵەی مەجلیس یەکێک لە نوێترین هەوڵەکانی ڕژیم بۆ کونترۆڵ کردنی ئەنتەرنت و هەروەها پەیام نێرە ئەنترنێتیەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەت هەبێت.
بەڵام لەناوخۆیدا دەبێتە هۆی گۆڕانکاریێکی زۆر وەکوو ناساندنی هەموو کاربەران یان درووست بونی سندووقی دەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە ئەپە پەیام نێرەکانی ناوخۆیی کە وادیارە لە فرۆشی بەرینی باند دابین دەکرێ.
بە پێی ئەم گەڵالەیە هەموو ئەپی پەیام نێری دەرەکی پێویستە لە سیستەمی (پنجرە واحد) لەڕێگەی کۆمپانیایەکی ناوخۆیی تۆماربکرێن.