چالاکانی لوبنانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڵگەێیکی ناوەندی لێکۆلینەوەی ئیستراتفۆر" لەئەمریکا کە لە ڕێکەوتی پازدەی نوامبری ساڵی 2013 لە سایتی ویکی لیک
چالاکانی لوبنانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڵگەێیکی ناوەندی لێکۆلینەوەی ئیستراتفۆر" لەئەمریکا کە لە ڕێکەوتی پازدەی نوامبری ساڵی 2013 لە سایتی ویکی لیکس بڵاو کرابۆوە، بە ئیشتراکیان داناوە.
بە پێی ئەم بەڵگەیە حیزبوڵڵا بۆ بەرهەم هێنانی مەوادی تەقینەوەی وەکوو سی4"(c4)و (RDX) کێشەی هەبووە، هەربۆیەش بە جێگرەوەی دەرەکی وەکو کودی جوتیاری بەتایبەت نیترانی ئامۆنیوم ڕوویی هێناوە.
هەروەها ئەم بەڵگەیە کە گەمارۆیی کەنار ئاوی لوبنان لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێرناوی یونیفل" و هەوڵەکانی ڕوسیە بۆ بچڕانی ڕێگەی یارمەتی پێدانی بە حیزبوڵڵا بۆتە هۆی ئەوەی ئەم گروپە لەم مەوادە کەم و کوڕی هەبێت.
لەو بەڵگەیەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەوڵەکانی حیزبوڵڵا بۆ بەرهەم هێنانی کود ومەوادی تەقینەوە، بەمانای دەسپێکی شەپۆلی نوێ لە شەڕ وەکوو شەڕی مانگی جولایی ساڵی 2006 نیە و نوسراوە کە : حیزبوڵڵا 15هەزار تۆن کودی شیمیایی لەکارخانەی پیترۆشیمی پارێزگای حومسی سوریە بەرهەم هێناوە، و بە دو هێندەی نرخی بازاڕ لە ڕژیمی سوریە کڕیویەتی.
هەروەها بە پێی ئەم بەڵگەیە سوریە بەکەڵک وەرگرتن لە قازانج و جیاوازی نرخەکان، کودی بە نرخی کەمتر لە ئوروپای رۆژئاوا کڕیوە و بەم شێوەیە، پێویستی ناوخۆیی نەهێشتووە.