دایکی ڕۆمینای 12ساڵان کە جۆزەدانی ئەمساڵ بەدەستی باوکی کوژرا، ڕایگەیاند کە هاوسەرەکەی بە 9 ساڵ زیندان سزادراوە.
دایکی ڕۆمینای 12ساڵان کە جۆزەدانی ئەمساڵ بەدەستی باوکی کوژرا، ڕایگەیاند کە هاوسەرەکەی بە 9 ساڵ زیندان سزادراوە.
پێشتر سەرۆکی دەزگای دادوەری ڕژیم بەڵێنی دابوو کە بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت.
ڕەعنا دەشتی، دایکی ڕۆمینا ڕۆژی هەینی 17ی خەرمانان، بە هەواڵدەری ئیلنای ڕاگەیاندبوو کە پەسەند کردنی ئەم حوکمە لەلایەن دادگاوە ترسی خستووەتە دڵمانەوە.
پێشتریش لە ڕاگەیاندراوەکان دا باس لەوە کرابوو کە باوکی ڕۆمینا پێش کوشتنی کچەکەی بەدواداچوونی بۆ ئەوە کردبوو کە بەپێی یاسای ڕژیمی ئاخوندی ئێران، سەرپەرەستی ماڵەوە لەسێدارە نادرێت.
بەپێی مادەی 612ی یاسای سزای ڕژیم،باوکێک کە منداڵەکەی خۆی بکوژێت قەساس نابێت ولەکاتی مەحکوم کردنی لە دادگا،بەپێدانی دیە و سزای دەساڵ زیندان سزادەدرێت.