خوێن بایی( خون بس) نەریتێکی دژە مرۆڤانەیە کە لەئێران پەیرەوەی لێ ئەکرێ.
خوێن بایی( خون بس) نەریتێکی دژە مرۆڤانەیە کە لەئێران پەیرەوەی لێ ئەکرێ.
بە پێی ئەم نەریتە، ئافرەتێک بۆ دامرکاندنەوەی شەڕی خوێناوی نێوان دو تایفە دەبێتە بووکی خوێن بایی، و دەیدەن بەتایفەی قوربانی.
ماوەی هەشت ساڵە هەندێک لەدادوەران و بەرپرسان داوایان کردووە ئەم نەریتە وەکوو میراتێکی مەعنەوی تۆماربکرێ، بەڵام پارێزەرانی مافی ئافرەت دژی ئەم بڕیارەن و تا ئێستا نەیانهێشتووە تۆماربکرێ.
ئەوەی لێرەدا چاوەڕوان دەکرا، هەڵوێستی ئیلهامی ئازاد، نوێنەری شارەکانی نائین"، خور"، بیابانەک" لە مەجلیسی ڕژیمی ئێرانە. ناوبراو کە ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی ئەسڵی 90ی مەجلیسە، ڕۆژی سێشەممە 11ی خەرمانان، لەوتووێژ لەگەڵ ماڵپەری فەرمی مەجلیسی ڕژیم (خانەی ملت) لەهەوڵەکانی خۆی بۆ تۆمارکردنی نەریتی خوێن بایی" لە ڕیزی میراتی مەعنەوی ئێران، بەرگری ودیفاعی کرد.
هەروەها وتی: ئەم نەریتە دژی ئافرەت نیە و هێمای ئاشتیە.
ئەم هەڵوێستە لە سیستمێکی دیکتاتۆری وەک ڕژیمی ئاخوندی چاوەڕوان کراوە و شتێکی تازە نیە، چونکە لەو سیستمە دا هەموو تاکەکان وەکوو مرۆڤێک لە مافی خۆیان بێبەشن، و چاوەڕێی داکۆکی کردن لە مافی ئافرەت وەکوو بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە، بێ مانایە.