زۆربەی خواردنەکانی نێو بازاڕ بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە ئامادە یان نیوە ئامادەن وەکوو سۆسیس" کالباس" پیززا" هەمبەرگر" و پەتاتەی سوورەوەکراو، هەمووی
زۆربەی خواردنەکانی نێو بازاڕ بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە ئامادە یان نیوە ئامادەن وەکوو سۆسیس" کالباس" پیززا" هەمبەرگر" و پەتاتەی سوورەوەکراو، هەموویان چەوری و خوێی زۆریان هەیە کە وێڕای چکۆلەکردنەوەی مێشک، هەناسە و دڵ توشی کێشە و نەخۆشی دەکەن.
هەروەها ئەگەر خانەوادەکان بەهەر هۆکارێک توانای دابین کردنی ئەو خۆراکانەیان نیە کە ئێنێرژی(ووزە)، پڕۆتین، ویتامین و مەوادی سروشتی پێویستی جەستەی تێدایە، توشی نەخۆشینێکی زۆر بەهۆی کەم و کوڕإی مەوادی خواردەمەنی دەبن.
توش بوونی کەسەکان بە هەموو جۆرە نەخۆشیەکانی چڵک(عفونەت)، ڕیخەلۆ کە بەهۆی خواردنی نانی چەورو فول کالۆریە، هەروەها بەربڵاوی نەبونی خواردن، بارودۆخی جەستەیی و هێزی فکری توشبووانی بە دواوەیە، و ڕۆژبە ڕۆژ لاوازتر دەبن.
لە نێو خانەوادەکان دا ئەگەر زۆرخۆری و خراپخۆری و تەک خۆری بەشێوەی بەردەوام بێ، مەترسی توشبوون بە نەخۆشینی شەکرە و نەخۆشینی دڵ زۆرتر دەکات.
بەرزبونەوەی ئاستی زانیاری لەبواری خواردن و شێوەی هەڵبژاردن و چۆنیەتی بەرهەم هێنانی دایکان بۆ هەموو خێزان، دەتوانێ کێشەی زۆری بنەماڵە بەتایبەت ئافرەتان چارەسەربکات بەبێ ئەوەی هەزینەی زۆر بکەوێتە سەر شانیان.