خەباتمێدیا: لە مێژە راگەێنەکانی حکومەت باسگەلێک لەسەر ئابووری درێژماوە و رێکاری ئابووری دەورووژێنن و هەر پسپۆر و چاودێرێک بۆ چارەسەری وەزعی ئابووری وەڵات بۆچوونێک دەخاتەڕوو. ماوەیەک لەوەپێش کاریان بە جێگەیەک گەیشت کە پاسدار حەسەن عەباسیش هاتە ناو باسەکەو بۆچوونی کارناسێکی ئابووری ئینگلیسی بە باش زانی کە لە ئابووری ئێستای ئێراندا زۆر کاری پێ دەکرێ کە ئەویش بۆچوونی (جان مینار کینز)ە.
رۆژی 28ی جۆزەردان ماڵپەڕی حکومەتی (اقتصاد ێنلاین) لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە کێشە ئابووری رژێم نووسی:
کێشەیەک کەدەکرێ ئیشارەی پێ بکەین، بوونی دوو دەسەڵات لە ئابووری وەڵاتدایە. دەسەڵاتێکی بەهێز کە بانکی هەیە و 50 لەسەدی ئابووری وەڵاتی بەدەستەوەیە و وەلامی کەسیش ناداتەوەو دەسەڵاتێکی دیکە کە دەنگ وەردەگرێ و 50 لەسەدی باقی لە ئابووری وەلات بەرێوەدەبات، بەڵام توانای نیە هەڵسوکەوتی 50 لەسەدەکەی دیکە بکاتە قانوونی.
ئەو شییکەرەوەی رژێم کە نەیدەوێرا ناوی ئەو دەسەڵاتەی دیکە ببات، هەوڵی دەدا لەلاوە ئیشارەی پێبداو بیناسێنێ. بەڵام بەردەوام دەبێ و دەنووسێ: مادام قانوون بۆ هەر دوو دەسەڵاتەکە بەرابەر نیە مەحاڵە وەزعی کارو کەسابەت و ژیانی خەڵک لەوە باشتر بێ و ئەوە جیاکاریەکی ئاشکرا لەگەڵ بەشی تایبەتە (خصوصی) و بەو هۆیە بەشی تایبەت لە هەولێ دەرچوونە لە وەڵات و بەداخەوە حکومەتیش هیچ بەرنامەیەکی بۆ بونگا بچوک و مامناوەندەکان نیە.
ئەو شیی کەرەوەیە کە لە نێو شەری تاقمەکانی دەسەڵاتدا فرسەتی نووسینی پێدراوە، هەوڵی بیر هێنانەوەی بەرپرسیارەتی حکومەتی رۆحانی لە بەرێوەبەری وەلات داو ئیشارەیەکی بەو دەسەڵاتە بەهێزەی دیکەداو وریایی دا کە بە جۆرێک بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دەسەڵاتە، حکومەت دەبێ بە بەرنامەی دەقیق رێگەی دەرچوون لەو قەیرانانەی ئێستا دیاری و جێ بەجێ بکات.
نووسەر هەموو هەولێک دەخاتە کار و بە هێنانە بەرباسی شیرکەتە تایبەتەکان و مافەکانیان، ئەو دەسەڵاتەی دیکە باشتر بخاتە بەرچاوو، و پێی وایە دەسەڵاتی بەرێوەبەری دەبێ پێشی ئەو ناوەندانە کە لە ئابووریدا چالاکن بگرێ و رێگە نەدا بوونی ئەوانە بە زەرەری باقی بەشە تایبەکان بێ.
ئەوە وەبیر دێنێتەوە کە جوێ لە (ستاد اجرایی فرمان امام) کە گەورەترین ناوەندی ماڵی ناوچەکەیە و لە ژێر چەتری خامنەیی دایە، سپای پاسدارانیش خۆی دەسەڵاتێکی ئابووری گەورەیە کە تەنیا یەک قەرارگای دا (قرارگای سازندگی خاتم الانبیاو) خاوەنی دەیان کومپانیاو سەدان گروپی ماڵی، پیشەسازی و وەبەرهێنان و شیرکەتی پەیمانکاریە، هەروەها سەدان بیناو فرۆکەخانەی تایبەتی لە ژێردەستدایە، کە بە شێوەی سەربەخۆ خەریکی کاری تجاریە و هەر وەک ناوەندەکانی سەربە خامنەیی و ئاستانی قودسی رەزەوی، لە دانی ماڵیات بەخشراوە.
لە ژێرەوە ناوی هەندی لەو شیرکەوت و کۆمپانیایانەی قەرارگای خاتم الانبیای سپاس دەخەینەڕوو، بۆ ئەوەی روون بێتەوە کە کێشەی ئابووری وەلات لە بنەڕەتدا سیاسیە نەک ئابووری!
ناوی هەندێ ناوەندی ئابووری سپاسی پاسداران:
شیرکەتی موهەندیسی نەوت و گازی سپانیر
شیرکەتی موهەندیسی سپاسد
دامەزراوەی نور
دامەزراوەی سەماو
دامەزراوەی موهەندیسانی راوێژکاری (ایمن سازان)
گروپی کەربەلا
گروپی قائیم
گروپی نیرو گۆستەر
گروپی تایبەتی رەجائی
گروپی سەماوات
گروپی کەوسەر
شیرکەتەکانی سەربە ناوەندی تەعاونی بەسیج:
دامەزراوەی دابین کردنی خانووی بەسیج
دامەزراوەی قەرزولحەسەنەی بەسیجیان
دامەزراوەی دابین کردنی کەلوپەلی مەسرەفی بەسیجیان
دامەزراوەی فەرهەنگی هونەری رەزمەندگانی ئیسلام
دامەزراوەی خزمەتگوزاری عیلمی و ئاموزشی رەزمەنگان
شیرکەتەکانی سەربە دامەزراوەی دارایی مێهر
شیرکەتی کەوسەری ئازەربایجان
شیرکەتی کوشا پایەدار
شیرکەتی خزمەتگوزاری تجاری ئایندە نگەری مێهر
شیرکەتی سەرمایەگوزاری بیناو ئاوەدانی مێهر
شیرکەتی مێهری ئابووری ئێرانیان/ شیرکەتی تەدبیرگەرانی ئاتیە
ئەو شیرکەتانەی کە هەمووی یان بەشێکی سەربە شیرکەتەکانی سەرمایەگوزاری مێهری ئابووری ئێرانیانە.
سەرمایەگوزاری پەرەپێدانی ئازەربایجان
شیرکەتی ئاڵەمنیۆمی ئێران
شیرکەتی پیشەسازی دەریایی ئێران
شیرکەتی بەرهەمهێنانی مەوادی کانزایی ئێران
پەرسەندنی پیشەسازی ئێران
تەراکتۆر سازی ئێران
شیرکەتی تواندنەوەی تەراکتۆرسازی ئێران
پەرەپێدانی کانزای قورقوشم (روی)
شیرکەتی فولادی موبارەکەی ئیسفەهان
دەرمانسازی جابر بن حیان
شیرکەتی تایدواتری خۆرهەڵاتی ناوەراست
بانکی پارسیان
شیرکەتی لولە و کەل و پەلی سدید
تەراکتۆرسازی تەورێز
شیرکەتی موهەندیسی تکنوتار
سەرمایەگوزاری توس گوستەر
ئەو شیرکەت و ناوەندانەی کە بەشێک یان هەمووی سەربە دامەزراوەی تەعاونی سوپایە. (هەتا 10ی جۆزەردانی 1389)
دامەزراوەی فەرهەنگی/ خزمەتگوزاری سامن الائیمە، شیرکەتی ئالالەی کەبودی کەویر
شیرکەتی بەهاران
گروپی بەهاران
موهەندیسی ئامادەی بەهینەساز
مەوادی خۆراکی چوارمەحاڵ و بەختیاری
شیرکەتی جیهادی بیناسازی
شیرکەتی موخابەراتی ئێران
شیرکەتی تواندنەوەی قورقوشمی ئیسفەهان
پیشەسازی پیرۆشیمی کرماشان
شیرکەتی چاندن و پیشەسازی شادابی خوراسان
شیرکەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران ئەتلەس کیش
شیرکەتی بەهارستانی کیش
دامەزراوەی کەوسەران
پیشەسازی خۆراکی مائێدە
دامەزراوەی میساقی بەسیرەت
شیرکەتی موخابەراتی مەوجی نەسر گوستەر
شیرکەتی نەویدی بەهمەن
موهەندیسی ئۆفوقی تەوسەعەی سابرین
شیرکەتی ئەندیشە و ئاوەدانی موحیت
شیرکەتی خزمەتگوزاری هەوایی پارس
شیرکەتی موهەندیسانی راوێژکار سازەهای پێش ساختەی سووک
دامەزراوەی خزمەتگوزاری بازرگانی راوێژکاری رەحیم کومەیل
کۆمەڵگەی بیناسازی رەزمەندە
شیرکەتی کروپی بیناسازی سپاهان
پیشەسازی کانزایی شەهابی سەنگ
شیرکەتی سەرمایەگوزاری شەهریاری مەهستان
شیرکەتی خزمەتگوزاری پەرەپێدانی ئیعتیماد
شیرکەتی رستنی پەشمی بەهاری یەزد
فولادی زاگرۆس
لوموند دیپلۆماتیک (زوئێنی 2016) لە زمانی ماڵپەری سەرۆکوەزیری پێشووی کاتی خومەینی (موسەوی) نووسی: تەنیا شیرکەتێکی سپا بەناوی (قرب) زیاتر لە 800 شیرکەتی لە خۆ گرتووە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کە ئەوانەی ناویان هاتووە تەنیا بەشێکی کەم لە شیرکەتەکانی سوپاس پاسدارانن. سوپا بەشێکی زۆر لە کارخانە گەورەکانی وەڵاتی بەدەستەوە گرتووە کە ناویان تائێستا لەو لیستانەدا نیە کە بڵاوکراونەتەوە.
بێ گوومان بە لێکۆڵینەوەیەکی کەم دەتوانین ناو نیشانی ناوەندە ئابووریەکانی ستادی بەرێوەبەری فەرمانی خومەینی کە لە ژێر دەسەڵاتی خامنەیی دایە بدۆزینەوە و بیخەینە بەرچاو.
ژمارەیەکی زۆری هاوشێوە لەلایەن ئەرتەشەوە بەرێوەدەچێ.
هێزی ئینتزانی ئاخوندانیش کە راستەوخۆ ئەرکی سەرکوتی خەڵک بەرێوەدەبا یەکێکی دیکە لە قودرەتە ئابووریەکانی ئێرانە کە هەوڵ دەدا کارە ئابووریەکانی بە نهێنی ئەنجام بدا. هەواڵدەری سپاسی پاسداران ناسراو بە فارس، لە راپۆرتێکدا (15ی خەزەڵوەری 93) لە زمانی پاسدار ئەحمەدی موقەدەم بڵاوی کردەوە کە دوو باری نەوتیان فرۆشتوە. هەواڵێک کە تەنیا بۆ تەسویە حیسابی باندی و کێشەی تاقمەکانی دەسەڵات گۆشەیەکی بڵاوکرایەوە.
بە خوێندنەوەی ئەو نووسینە دەتوانین لەوە حالی بین کە ئەو باسە بەناو ئاکادیمیانەی لە ماڵپەرەکانی رژێمەوە بڵاو دەکرێنەوە بۆ بەلارێدا بردنی خەڵکە. هەر چەند ئەو کەسانەی بەدواداچوونیان بۆ دزی و جەردەیی ئەو ناوەندانەی رژێم کردوە باش دەزانن کە بڵاو کردنەوەی ئەو داستانانە بۆچیە و بناغەی کێشەکە چیە و دەبێ چی بکرێ.