لەدرێژەی رەوتی کوشتنی لاوانی کورد، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان، ٣ کۆڵبەر بە ناوەکانی زانست قەڵا ڕەش، سروش سورە چۆمی و زانکۆ خانعەلی، لەلایەن هێزە ئەمنیە
لەدرێژەی رەوتی کوشتنی لاوانی کورد، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان، ٣ کۆڵبەر بە ناوەکانی زانست قەڵا ڕەش، سروش سورە چۆمی و زانکۆ خانعەلی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەدرێنە بە ر دەست ڕێژ وشەهید دەکرێن.
جێی باسە یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەناوی ( زانکۆ خانعەلی) برای یەکێک لە ئەندامانی سازمانی خەباتە بەناوی هێرش خانعەلی.
بەناوی دەبیرخانەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی بە کاک هێرش و کەس و کاری و هەروەها خانوادەی باقی شەهیدەکان ڕادەگەیەنین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و ئەو کردەوە قێزەونەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری دژمن بە کورد مەحکوم دەکەین.
سازمانی خەبات کوردستانی ئێران
دەبیرخانە
١٤ ی خەرمانانی ١٣٩٩ی کۆچی خۆری