پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سێ ساڵ دەسەڵاتداری رۆحانی و چەند سەرنجێک!

سێ ساڵ دەسەڵاتداری رۆحانی و  چەند سەرنجێک!

 لەو کاتەی کە ئاخوند رۆحانی بۆتە سەرەک کۆماری رژێم تێپەڕ دەبێ. ئەو مەسەلە لە راگەیاندنی هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم بۆتە هۆی قسەوباس و کێشە. باسەکە ئەوەیە کە لە دوای سێ ساڵی سەرۆکایەتی رۆحانی وەزعی رژێم ئێستا چۆنە؟ وە لەگەڵ پروپاگەندەکانی رۆحانی لەچاو پێش سێ ساڵ چ گۆڕانێک کراوە؟

لە دوای ئەو سێ ساڵە لە هەموو کەس باشتر خودی راگەینەکانی رژێم باشتر باسی وەزعی رژێمان بۆ دەکەن. بۆنمونە رۆژنامەی حکومەتی وگن امروز، 24ی جۆزەردان بڵاوی کردەوە (24ی جۆزەردانی 95، هەموان نارازی). هەر ئەو رۆژنامە لە درێژەدا نووسی: لە دوای 1100 رۆژ لە دەست بەکار بوونی دەوڵەت ... رۆحانی لەگەڵ کۆسپی جیددی و پەیامی جێ بەجێ نەکردنی شیعارەکانی بەرەوروویە. هەروەها ئیشارەی بە دەستکەوتەکانی رۆحانی بۆ رژێم یانی هەڵدانی جامی ژەهر و کەوتنە باتڵاقی بەرجام کردوە و دەنووسێ: شیعاری سەرەکی رۆحانی لە هەڵبژاردنی یازدەهەم (هەم چەرخی سانتریفیوژەکان بگەرێ و هەم چەرخی ژیانی خەڵک) بوو. مەسەلەی سانتریفیوژ و پیشەسازی ناوکەیی باسێکی جیددی نیە و لە ئەدەبیاتی گشتی دا (سیمان) جێگەی پیتاندنی گرتوەتەوە. لە درێژەدا سەبارەت بە هەلومەرجی ئابووری، ئیشارە بە وەزعی ژیانی خەڵک دەکا، کە بەنزینی 400 تمەنی بوەتە 1000 تمەن، داخرانی کارخانەو کارگاکان و بێکار کرێکارەکان، ترس و لەرزی خەڵکی هەژار بەهۆی بڕینی پووڵی یارانەکان هەیانەو لەگەڵ ئیشارە بە وەزعی نالەباری خەڵک هەر ئەو رۆژنامەیە ئیشارە بە دزی ە گەندەڵێ کاربەدەستان دەکاو تشک دەخاتەسەر فیشی موچەی چەند سەد ملوێنی فڵان بەرێوەبەری بانکی بۆ هەمان سەرکۆ بیمە.

سەیر ئەوەیە کە ماڵپەری حکومەتی (مرصادنیوز) لە زمان بەرپرسی ستادی هەڵبژاردنی رۆحانی لە باکوری تاران لە ساڵی 92 نووسی: رۆحانی بەجێی ئەو یاریە سیاسیانە، لە بیری چارەسەر کردنی کێشەی بژیوی خەڵکدا بێ.

پێویستە ئەوە روون بکرێتەوە کە لە گەندەڵی و دزی و سەرکوتدا هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم لە هیچ درێغی ناکەن و لە بنەرەتدا دزی هۆی سەرەکی شەڕی نێوان ئەو تاقمانەیە. ئێستا مەسەلەی موچەی دەیان ملوێنی بەرێوەبەرانی حکومەتی رۆحانی ئاشکرا بووە. بەڵام رۆیتێرز چەند ساڵ لەوە پێش لە هەواڵێکدا سەروەتی 95 ملیارد دولاری خامنەیی ئاشکرا کرد. ئەوەلە کاتێکدایە ئەو یارانەی 13 - 14 دولاری 24 ملوێن کەس دەبڕن.

بۆی هەیە بوترێ ئەو قسانە پروپاگەندەی باندی خامنەییە، بەڵام ئیعتراف بە قەیرانەکانی رژێم بەتایبەت لە باری ئابووری تایبەت نیە بە تاقمی خامنەیی. زۆرێک لە راگەیاندن و مۆرەکانی تاقمی رەفسەنجانی / رۆحانیش باس لە وەزعی نالەباری رژێم دەکەن و وریایی بە رۆحانی دەدەن کە ئەگەر نەجوڵێ، کات لە دەست دەدا. هەر چەند ئەو دیاپێدانانە کە داگات بە باندی خامنەیی شەڕی دەسەڵاتیشی تێکەڵ دەکرێ.

بەڵام ئەگەر لە ئێستادا چاوێک لە قسە و باسی باندی رۆحانی بکەین، هەوڵ دەدەن بە فێل و تەڵەکە بەرگری لە هەنگاوەکانی رۆحانی بکەن. بۆ نمونە رۆژنامەی حکومەتی شەرق 24ی جۆزەردان نووسی: لە بیرمان نەچووە کە لەو کاتەدا بێ توانایی و گەندەڵی لە حکومەتی ئەحمەدی نژاد، چ وەزعێکی سازکردبوو.

لەو جۆرە دیفاعەی لە کارەکانی رۆحانی بە بەردەوامی دەکرێ و دەڵەن کە ئەگەر ئەو دەوڵەتە نەدەبوو، ئێستا وەزع لەوەش خراپتر دەبوو. مەبەستیان ئەوەیە رۆحانی سێبەری شەڕی لە سەر رژێم دوور خستۆتەوە. هەر بۆیە دیفاعێکی شەمێوناوی لە کارنامەی 3 ساڵەی رۆحانی لە ئارادایە و خۆیشیان دەزانن ئەو جۆرە دیفاعانە لەگەڵ راستیدا مەودای هەیە. نمونەیەکی بەرچاو قسەکانی دوێنێی زەریف لە مەجلیس بوو، یەتایبەت سەبارەت بە بەرجام گووتی: لەلایەنی حقوقیەوە بریارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی لەناو برد. وە هاتنی هەیئەتە ئابووری و تجاریەکان لە روانگەی رەوانیەوە نیشانەی ئاسایشە لە ئێراندا. سەرنج بدەن، باسی هەنگاوێکی کردەیی ناکا و دەڵێ لە روانگەی رەوانی یان لەلایەنی حقوقیەوە. دوای ئەوەش بە دەست بێ بەڵێنیەکانی ئەمریکاوە دەناڵێنێ. ئەوەش هەر ئەو شتەیە کە خودی کارناسان و مۆرە و دەسەڵاتدارانی رژێمیش زۆر جار گوتوویانە کە ئابڵوقەکان لە لایەنی (حقوقیەوە) هەڵوەشاونەتەوە، بەڵام لە راستیدا وەک خۆیەتی. وە خۆیشیان دەڵێن ئابڵوقەکان تەنیا لە سەر کاغەز هەڵوەشاونەتەوە.

بەو پێیە، بە سەرنجێک بە قسەی هەر دوو تاقمەکەی رژێم، ئەگەر بمانەوێ لێکدانەوەیەک بۆ وەزعی رژێم بکەین دەبێ بڵەین کۆبوونەوەی 23ی جۆزەردانی مەجلیسی رژێم کە تیایدا زەریف سەبارەت بە بەرجام قسەی دەکرد، پەنجەرەیەک بوو کە لەوێوە وەزعیەتی رژێمی ئاخوندیمان بەرچاودەکەوێ. سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە زەریف هەوڵی دەدا بڵێ کە بەهۆی بەرجامەوە رێگەی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوەتەوە، بەڵام باندی رەقیب جوابیان دایەوە کە "جیبۆتیش ئابڵوقەی خستوەتە سەرمان، عەرەبستان لە بەرامبەرماندا وەستاوە. بۆ ناوخۆیش زەریف هەوڵی دەدا بڵێ بەرجام بۆتەه هۆی باشتر بوونی ئابووری، بەڵام لە جێدا مۆرەکانی باندی رەقیب گوتیان: ئەمرۆ لە بەرجام و دوای بەرجام داروخاوین. بیبینن وەزعی کۆمەڵگە چۆنە. ئابووری داخراوە، پیشەسازی داخراوە. دیان نان بە داروخان، یانی بێکاری زیاد لە ئەندازە، هەژاری، لەشکەری بێکاران و مەسەلەکانی لەو چەشنە وەزعی رژێمە کە لەلایەن مۆرەکانیەوە باس دەکرێن. کەیهانی خامنەیی وەزعیەتی باندی رۆحانی گرێداوە بە وەزعیەتی هەموو نیزام و لە دێڕێکدا باسی رۆژی خۆیدا بە کورتی نووسیوە، (گەورەیی کاتی)

پرسیارەکە ئەوەیە هەر کام لەو باندانە بەو قسانە داهاتووی نیزامەکەیان چۆن دەبینن؟

لە وەڵامدا دەکرێ بڵەین باندی رۆحانی / رەفسەنجانی قسەکەیان ئەوەیە کە ئەگەر بەرجام وەڵامدەر نەبێ، بەهۆی هەنگاوەکانی باندی رەقیبەوەیە کە مەیدان ئاوەڵا ناکەن. هەر ئەوەی کە دوێنێ لاریجانی گوتی: دەبێ هەلومەرجێک لە وەڵاتدا برەخسێندرێ و سەرمایەگوزاری بکەن. لەلایەکی دیکەوە دەلێن دەبێ رێگەی بەرجام تا ئاخری برۆین بۆ ئەوەی ئەنجامی هەبێ. یانی زەهری ناوچەیی و موشەکی. لە بەرامبەردا باندی رەقیب دەڵێ دەبێ بگەرێینەوە بۆ دواوە بەڵام لە توانایدا نیە.

لە راستیدا ئەو وەزعە دوو رێیانی خۆبەدەستەوەدان یان خۆراگری لە بەرامبەر فشارەکانە کە خامنەیی لە سەرەتاوی ساڵدا گووتی: هێشتا لە سەرەتا ئەو دوو رێیانیەدا ماوەتەوە.


8 ساڵ و 4 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێ ساڵ دەسەڵاتداری رۆحانی و چەند سەرنجێک!

سێ ساڵ دەسەڵاتداری رۆحانی و چەند سەرنجێک!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران