هەڵاوسانی دوڕەقەمی و نەبوونی بەرابەری نێوان داهات و خەرجی خانەوادە ئێرانیەکان، بۆتە هۆی ئەوەی خێزانەکان وەک ڕێگەێیکی نوێ بۆ دابین کردنی کەم و کوڕ٠
هەڵاوسانی دوڕەقەمی و نەبوونی بەرابەری نێوان داهات و خەرجی خانەوادە ئێرانیەکان، بۆتە هۆی ئەوەی خێزانەکان وەک ڕێگەێیکی نوێ بۆ دابین کردنی کەم و کوڕ٠ی بودجەی مانگانەیان، ڕووبکەنە بازاڕی بورس. تەنانەت هەندێ کەس بۆ ئەوەی بچنە نێو بازاڕی بوڕس قەرزیان لەدەوڵەت وەرگرتووە، خاوەنکارەکان سەرمایەیان بەشێوەی پارەی نەقد خستۆتە نێو بورسەوە، ئەم ڕووداوە لە ساڵی 2008 ڕوویدا و بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئابوری. ئەمانە بەشێکن لە ڕاپۆرتەکەی زەهرا کەریمی" کارناسی بواری ئابوری.
هەروەها بە پێی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان تەنانەت کەسانێک ماڵ و ماشینی خۆیان فروشتووە و یاخۆیان قەرزدار کردووە بۆ ئەوەی لە بورسە بەشداربن.
ئەم کەسانە شارەزانین و کەسانێک هەن کە زانیاری هەڵەیان پێ ئەدەن و بەلاڕێیان دا دەبەن. بە پێی زانیارییەکان ڕۆژانە هەزار ملیارد تمەن دەچێتە نێو بازاڕی بورس، و لە مانگی گەلاوێژی ڕابردوو چل هەزار ملیارد تمەن لە بورس سەرمایە گوزاری کراوە، ودابەزینی بایەخی بورس بۆتە هۆی خەسارەت لە کەسانێک کە لەم ماوەدا هاتونەتە نێو بازاڕی بورس بکەوێ.
شایانی ئاماژەیە کە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک وێڕای هەبوونی کۆڕۆنا، بەتایبەت مانگرتن و ناڕەزایەتی کە لە پاڵاوگە نەوتیەکان و کۆمپانیا پترۆشیمیەکان دەستی پێکردووە، هەروەها لەلاێیکی دیکە دابەزینی نرخی ڕیاڵ و بەرزبونەوەی نرخی پێداویستیەکان و هەڵاوسان خەڵکی بێزارو توڕە کردووە و لەناوخۆی دەسەڵاتیش شەڕو ناکۆکی نێوان لایەنەکانی حکومەت هەیە، بەرپرسان هەست بە مەترسی دەکەن و بۆ بەرگری کردن لە تەقینەوەی کۆمەڵگەی ناڕازی، فیڵ و فرتی نوێ و پیلانی نوێی داهێناوە، بۆ نمونە یارمەتی مانگانە و سێ هێندەکردنی نرخی بەنزین، هەڕاجی کارگەکان و گران کردنی نرخی ئەرز و بەڵێنی زۆرکردنی یارمەتی مانگانە تا بورس و فرۆشی سەهامی نەوت لەخۆ دەگرێتەوە.
هەروەها یەکێکی دیکە لەو ڕێگایانە کە ڕژیم ماوەی چەندین ساڵە بۆ یاری کردن بە خەڵک بەکاری دێنێ، بەرزو نزم کردنەوەی نرخی دۆلار و سەهامی نەوتە.
بەڵام ئەوەی کە لێرەدا دیارە ئەگەر بورس و سەهام قازانجێکی بۆ خەڵک هەبوایە ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران نەیدەهێشت بگاتە دەستی خەڵک،هەژاری وبرسیەتی خەڵک سیاسەتی سەرەکی ڕژیم بووە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە و بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ڕەوتەی خۆی لەهەموو ئامرازێک کەڵک وەردەگرێ، ڕاستە خەڵک بۆ دابینکردنی ژیانی خۆیان هەموو هەوڵێک دەدەن بەڵام دەبێ وریاتر بن و نەکەونە داوی فرت وفێڵی ڕژیمەوە.