خەبات مێدیا: دوو وەرزشکاری زۆرانبازی ئاڵمانی لە بانگەوازێک دا، خوازیاری ڕزگارکردنی گیانی نەوید ئەفکاری بوون.
دوو وەرزشکاری زۆرانبازی ئاڵمانی لە بانگەوازێک دا، خوازیاری ڕزگارکردنی گیانی نەوید ئەفکاری بوون.
ئەو دوو وەرزشکارە ئاڵمانیە بەناوەکانی ئالینە ڕووتێر فۆکەن، و فڕانک ئەشتبلر مەسرانە، خوازیاری ڕزگارکردن و هەڵگرتنی حوکمی سێدارەی نەوید ئەفکاری بوون.
نەوید ئەفکاری وەرزشوانی ئێرانی لە ناڕەزایەتیەکانی ساڵی97 گیراوە و لەئێستادا حوکمی لەداردانی بۆ دەرکراوە.
ئەشتبلر کە 3جار بۆتە قارەمانی زۆرانبازی جیهان، لەپۆستێکی ئینستاگرامی دا نووسیویەتی: کۆمەڵگەی زۆرانبازانی جیهانی پشتیوانی لە نەوید ئەفکاری دەکەن، ئێمە دەجەنگین هەتا دادپەروەری بۆ نەوید وخانەوادەکەی دەگەڕێنینەوە.