پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادێک لە میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی تێکۆشەری رێگەی رزگاری و ئازادی و سازمانی خەبات

یادێک لە میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی تێکۆشەری رێگەی رزگاری و ئازادی و سازمانی خەبات
بابەشێخ حوسەینی

میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی لە مرۆفە ساکار، پاک، بێ‌ دەمارو بێ‌ چاوەڕوانیەکان بوو کە تا ئەو پەڕی توانای ڕەنجی کێشاو خزمەتی بە گەلی کورد و سازمانی خەبات کرد

بابەشێخ حوسەینی

میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی لە مرۆفە ساکار، پاک، بێ‌ دەمارو بێ‌ چاوەڕوانیەکان بوو کە تا ئەو پەڕی توانای ڕەنجی کێشاو خزمەتی بە گەلی کورد و سازمانی خەبات کرد. ئەو کات کە ڕژیمی شا حوکمی دەکرد، میرزا عەبدوڵا لەو کەسایەتیە سیاسیانە بوو کە بێ‌ ترس لە دەسەڵاتی شاو ساواک تەبلیغاتی لە دژی دەسەڵات دەکردو هەر لە سەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی و باوەڕی شۆڕشگێڕانەی، زیندانی و شکەنجە کراو هەر لە ماوەی دەسەڵاتی شادا  چەندین ساڵ ئاوارەیی و دەربەدەریی کێشا. بە بیرم دێ‌ زۆر ئێواران و لە کاتانەدا کە جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی خەریکی جوتیاری بوو دەهاتە سەردانی بەڕێزیان، میرزا عەبدوڵا نۆێژو ڕۆژوی نەدەکردو ئەهلی چونی مزگەوت و ڕێ‌ و ڕەسمی ئیسلام نەبوو، بەڵام سەردانی مامۆستا سەید جەلالی دەکردو سەرەرای جیاوازیی لە بیروبۆچوونیدا، جەنابی مامۆستا ڕێزی بۆ میرزا عەبدوڵا دادەناو پێکەوە لە سەر ڕوداوە سیاسیەکان و جینایەتەکانی حکومەتی شا قسەیان دەکرد. بە دەست پ٠Žی کردنی تەزاهورات و ناڕەزایەتیەکان لە بەرانبەر حکومەتی شا،لە شارەکانی کوردستان و ئێران، ڕێبەرایەتی کردنی ناڕەزایەتی خەڵک لە لایەن مامۆستا سەید جەلال حوسەینی لە شاری بانە، میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی بەو پەڕی توانا بەشداری کردو لە دوای ڕوخانی ڕژیم و پێکهێنانی کومیتە بۆ ئیدارە کردنی شاری بانە لە لایەن مامۆستا سەید جەلال، میرزا عەبدوڵا وەک یەکێک لە ئەندامانی کومیتە چالاکانە خزمەتی بە دانیشتوانی شاری بانە کردو هەروەها پشتیوان و هاوکاریی جەنابی مامۆستا بوو.

لە دوای فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەرخەڵکی کوردستان و ئاوارە بوونی تێکۆشەرانی کوردو دەست پێ‌ کردنی خەباتی سیاسی و چەکداری و وهەروەها دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، میرزا عەبدوڵا لە ڕیزی سازمانی خەبات درێژەی بە کارو تێکۆشانی سیاسی و پێشمەرگانەداو لە بنکەی قەڵای خەبات و لە بەشی دارایی و تەداوکاتی و کۆمەڵایەتی چالاکانە تێکۆشانی درێژە پێدا. خوالێخۆشبوو میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی وێڕای بەرپرسایەتی و ئەرکی تەشکیلاتیەکانی کە لە ئەستۆی بوو، لە بارهێنانی پێشمەرگە دەوری دەگێڕاو لە هەمووی گرینگتر بە هەڵۆێستی شۆڕشگێڕانەو خۆبەکەم زانی و پاکی و ڕاستی لە ووتەو کردار،وای کردبوو وەک سەرمەشق چاوی لێ‌ بکرێ‌. بە داخەوە بە هۆی نەخۆشی لە ساڵی ١٣٦٣ ی کۆچی خۆری ماوەێک لە سازمان دابڕاو لە ماڵی خزم و ناسیاوانی لە کوردستانی عێراق نیشتەجێ‌ بوو،بەڵام هەموو کات بە دڵ لە گەڵ سازمانی خەبات بوو. میرزا عەبدوڵای تێکۆشەر لە ساڵی ١٣٦٥ کۆچی خۆری بە هەست پێ‌ کردن بە هەلومەرجی تایبەت لە سازمانی خەبات سەرەڕای نەخۆشی، سەرلەنۆێ‌ بە ڕەسمی هاتەوە ڕیزەکانی سازمان و لە ئورگانی ڕاگەیاندن و بە دیاری کراوی لە ڕادوی دەنگی خەبات  بە نووسینی بابەتی سیاسی و داڕشتنی هەواڵ دەداو هەروەها لە بارهێنانی پێشمەرگە چالاکانە تێکۆشاو لە کومسیونی سیاسی نیزامی هاوکاری من و ئەندامانی ئەو کومسیونە بوو.

لە پاییزی ساڵی ١٣٦٦ کۆچی خۆری و لە کاتی تێ‌ پەڕینی ماشینی سازمان لە جادەی سلێمانی و نزیک تاسڵوجە کەوتە بەردەست ڕێژی چەند چەکدارو بە داخەوە میرزا عەبدوڵا و مامۆستا سەید جەمیل ئارام و کاک عومەر حوسەینی بە سەختی بریندار بوون و ئەو برینەو هەروەها بە هۆی نەخۆشی و کەم بوونەوەی هێزو توانا بە هۆی بەرەوسەر چوونی تەمەن و هەورەها دووری لە خێزان و منداڵەکانی ، وای کرد میرزا عەبدوڵای پاک و بە ئەخلاق و بێ‌ فیزو تێکۆشەرو سەربازە وونەکەی ڕیبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی و ڕێبازی سازمانی خەبات نەتوانێ‌ درێژە بە ئەرکی پێشمەرگانە بدا. بەڵێ‌ بە داخەوە میرزا عەبدوڵای نەعلبەندی نەیتوانی درێژە بە کاری بەردەوام و ئاشکرا لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات بداو لە سەر ئیجازەی سازمانی خەبات لە ساڵی ١٣٦٨ کۆچی خۆری چوەوە بۆ لای خێزان و خانەوادەکەی و دوای چەند ساڵ نیشتەجێ‌ بوون لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد. هەزاران درود بۆ ڕەوانی پاک و بێگەردی میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی مامۆستا، وە تێکۆشەری گەورەو پاک و بێگەردی ڕێبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی و ڕێبازی سازمانی خەبات.


4 ساڵ و 2 مانگ و 13 ڕۆژ و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادێک لە میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی تێکۆشەری رێگەی رزگاری و ئازادی و سازمانی خەبات

یادێک لە میرزا عەبدوڵا نەعلبەندی تێکۆشەری رێگەی رزگاری و ئازادی و سازمانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران