خەبات مێدیا: دەوڵەتی فەڕانسە بۆ ناساندنی جوگرافیا، کلتوور، مێژوو و شارستانیەتی کورد و کوردستان، وەرزێکی بە وانەی کتێبی مێژوو و جوگرافیای خوێندکارانی وڵاتەکەی ز
دەوڵەتی فەڕانسە بۆ ناساندنی جوگرافیا، کلتوور، مێژوو و شارستانیەتی کورد و کوردستان، وەرزێکی بە وانەی کتێبی مێژوو و جوگرافیای خوێندکارانی وڵاتەکەی زیاد کردووە.
ئەو هەنگاوەی وڵاتی فەرانسە تورکیەی ناڕەحەت کردووە و لەدژکردەوەدا هەڵوێستی توندی گرتووە. هەرلەو پێوەندیە دا، بەکر شوانی" ڕۆژنامەوان و وەرگێڕی کوردی دانیشتوی ئاڵمان، لە لاپەرەی کەسی خۆی لەفەیسبوک نوسیویەتی: تورکیە هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی لەو هەنگاوەی فەڕانسە، (ئەم هەنگاوەی بە پەڕەپێدان بە تیرۆر ناوبردووە)، هەروەها دەڵێت کە نیگەرانی دەوڵەتی تورکیە لەوەیە کە نەوەی نوێی ئوروپا لە ڕێگەی کتێبی خوێندنگاکان شارستانیەت، مێژووی کورد و کوردستان بناسن.
ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێت:لە ئوروپا هەزاران منداڵ و مێرمنداڵی تورک کە دانیشتویی وڵاتە ئوروپاییەکانن دەبێ لەسەر مێژوو و کلتووری گەلی کورد بخوێنن و ئەمەش تورکیەی توڕە کردووە، چونکە نایهەوێ نەوەی نوێی وڵاتەکەی زانیاری لەسەر مێژووی کورد و ڕاستیەکانی کە لەدەرەوەی بازنەی ئیدئۆلۆژی ئەتا تورکە، فێربن.