لەگەڵ سڵاو ڕێز بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی، دۆستی دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات و دۆستی من،
بەڕێز خانەوادەی مامۆستا مەلا قادر چەلەبی
لەگەڵ سڵاو ڕێز بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی، دۆستی دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات و دۆستی من، سەرەخۆشیتان پێ ڕادەگەێنم و لە غەم و پەژارەتان خۆم بە شەریک دەزانم. مامۆستا مەلا قادر تێکۆشەرێکی نەتەوەیی و مامۆستاێکی ئایینی بەڕێزو خۆشەویستی خەڵکى ناوچەی سۆران و هەولێرو عەشیرەتی برادۆست و هەروەها جێگەی موتمانەو خۆشەویستی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو. گومانی تێدا نیە کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ خەڵکی ناوچەی سۆران و بۆ ئێمەش خەسارەت بوو.
خودای گەورە مامۆستا مەلا قادر بە بەهەشتی بەرینی شاد بکاو سەبوری و خۆڕاگری بە خانەوادەو کەس و کارو خزمان و دۆستانمان لە عەشیرەتی برادۆست ببەخشێ.
سکرتێری گشتی سازمانی خهبات
بابەشێخ حوسەینی