ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 13ی خەرمانان، یەکێتی یاریزانانی جیهانی (WPA) بە نوێنەری ٨٥هەزار یاریزان، خوازیاری دەرکردنی ئێران لە وەرزشی جیهانی بوون لە ئەگە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 13ی خەرمانان، یەکێتی یاریزانانی جیهانی (WPA) بە نوێنەری ٨٥هەزار یاریزان، خوازیاری دەرکردنی ئێران لە وەرزشی جیهانی بوون لە ئەگەری لەداردانی نەوید ئەفکاری، قارەمانی زۆرانبازی. برندان شواب" بەڕێوەبەری ئەم یەکێتیە لە ڕاگەێیندراوێکدا وتی: کردەوەی جینایەتکارانەی لەسێدارەدانی وەرزشوانێک تەنیا بایەخە مرۆڤایەتیەکان لەناودەبات، ئەم کردەوە دەبێ ببێتە هۆی لەدەستدانی مافی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەندامەتی لەکۆمەڵگەی جیهانی وەرزش. لەو ڕاگەێیندراوەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە نەویدی ئەفکاری بەناڕەوایی بۆتە ئامانجی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کە دەیانهەوێ بە لەسێدارەدانی وەرزشوانێکی خۆشەویست و بەناوبانگ، بۆ چاوترسێنی ئەو خەڵکانەی کە داوای مافی خۆیان کەبەشداری کردن لە گردبونەوەی ئاشتیانەیە، کەڵک وەربگرێ.
شواب" لە لێژنە جیهانیەکانی وەرزش وەکوو کۆمیتەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک و فیفا داوادەکات کە لە ئەهرومی فشار بۆ فشارهێنان لەسەر ڕژیمی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی نەوید ئەفکاری کەڵک وەربگرێ. نەوید و حەبیب و وەحیدی ئەفکاری سەنگەری، سێ برا لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیەکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧ کە لەلایەن دادگای ئینقلاب و دادگای شاری شیراز دادگایی کراون، سزای سێدارە و قامچی و زیندانیان بەسەردا سەپاوە.