وڵاتی کانادا، سکاڵای لەسەر خامنەیی و فەرماندەکانی سپا، پاش چەند ڕۆژ لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە تۆمار کردووة، بەڵام بەرپرسانی دادگای کانادا
وڵاتی کانادا، سکاڵای لەسەر خامنەیی و فەرماندەکانی سپا، پاش چەند ڕۆژ لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە تۆمار کردووة، بەڵام بەرپرسانی دادگای کانادا دەڵێن: بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا پێڕاگەیشتن بەم سکاڵایە دوا کەوتووە.
یەکێک لەو سکاڵایانە لەژێر ناوی (کردەوەی تیرۆریستی، خستنە خوارەوەی فڕۆکەی غەیری نیزامی) و بە پێی یاسای کانادایی(دادخوازی بۆ قوربانیانی تیرۆریزم)بە شێوەی کۆمەڵ دارێژراوە.
لەکاتێکدا گەڵالەی سکاڵا لەدژی بەرپرسانی دەوڵەتێکی دەرەکی تۆماربکرێ، دەوڵەتی کانادا ئەرکە لەسەری وەکوو نوێنەری دادگا، ئەم بابەتە بە گوێی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە بگەێنێ کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
کانادا، ڕژیمی ئێران وەک پشتیوانی تیرۆریزم دەناسێ و پارێزبەندی سیاسی و دەوڵەتی لەسەر ڕژیمی هەڵوەشاندۆتەوە، هەربەم هۆیەوە بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران دەبێ لەدادگاکانی کانادا، دادگایی بکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نەشناڵ پۆست" یەکێک لەبەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی 11ی خەرمانان، لەنامەێیکدا بابەتی ئەم سکاڵایەی بە وەزارەتی دۆخی دەرەوەی ئێران ڕاگەیاندووە.
نەبوونی پێوەندی سیاسی نێوان ئێران و کانادا و داخرانی سەفارەت خانەی دو وڵاتەکە، تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا، و چەندین هۆکاری دیکەش، هۆی درەنگ کەوتنی ئەم ڕاگەێیندراوە بوون.
لەکاتێکدا دەوڵەتی کانادا بەدوای ڕێگاێیکدا بووە بۆ ئەوەی ئەم نامەیە بنێرێ بۆ ڕژیم، پارێزەری ئەو کەسانە لەناوخۆی ڕژیم دەڵێت: پێشتر لەڕێگەی ئیمەیل ئەم سکاڵایە گەیشتۆتە دەستی ئەو کەسانەی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، کە لەنێوانیاندا چەندین فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسداران بینراوە.