سەرەڕای فشارە نێونەتەوەییەکان، داواکاری زۆری کەسایەتیە سیاسیەکان، ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و یەکێتی جیهانی یاریزانان، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 22ی خەرمانان،
سەرەڕای فشارە نێونەتەوەییەکان، داواکاری زۆری کەسایەتیە سیاسیەکان، ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و یەکێتی جیهانی یاریزانان، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 22ی خەرمانان، نەوید ئەفکاری زۆرانباز و وەرزشوانی ئێرانی لەسێدارە درا.
کازمی موسەوی، سەرۆکی گشتی دادوەری پارێزگای فارس سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، ووتی: ئەم حوکمە بەئامادەبوونی خانەوادەی نەوید ئەفکاری و خانەوادەی کوژراوەکە جێبەجێ کراوە.
نەوید ئەفکاری، سەرەتا بەتاوانی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 96 گیرا، و دواتر بەهۆی شاهێدی ناڕاستی کەسێک بەناوی سەعید ئەرجومەند دەشتەکی، تاوانی کوشتنی ئیتڵاعاتیەکی بەسەردا سەپێندرا، دواتر لەژێر شکەنجەدا، نەوید ناچارکرا دان بەتاوانەکەی دا بنێ.
شایانی ئاماژەیە دو کوڕی دیکەی خانەوادەی ئەفکاری بەناوەکانی وەحید و حەبیب، کە وەرزشوانن و لەکاتی خۆپیشاندانەکان دا گیراون، سزای قامچی و زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
هەر لەو پێوەندەدا، بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران و کەسایەتی سیاسی و وەرزشوانی ئەو وڵاتە، هەڵوێستی توندیان گرتووە و لەداردانی نەویدیان مەحکوم کردووە.
ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕژیم لەلایەن ئەو کەسانەوە هەست بە مەترسی دەکات و ڕۆژانە هەزاران قاچاقچی مەوادی هۆشبەر بەئازادی و بەبڕیاری خودی ئیتڵاعات لەنێو لاوانی وڵات دا مەوادی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە.
ڕۆژانە گەنج و لاوی ئێران و بەتایبەتی کوردستان، بەبێ تاوان و بۆ چاوترسێنی خەڵکانی دیکە لەسێدارە دەدرێن، ئەمانە هەموو دەرخەری ئەوەن کە ڕژیم لەژێر چ فشارێک دایەو لەپێناو مانەوەی دا پەنا بۆ هەر کارێک دەبات....