یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە 33 هەمین ساڵیادی شەهادەتی سەرکردەو فەرماندە، شەهید سەید عەبدولکەریم و هەڤاڵانیدا

لە 33 هەمین ساڵیادی شەهادەتی سەرکردەو فەرماندە، شەهید سەید عەبدولکەریم و هەڤاڵانیدا

سیامەند

سیامەند
نەبەزی و نەسرەوتن و تێکۆشان لە پێناو بەختەوەری گەل ونیشتمان و لە ی٠”اکامدا فیداکردنی گیان، کارێکی ی٠”اسان نیە، هەر بۆیەشە کاری هەموو کەسێکیش نیە تا بتوانی لە مەیدانی جەنگی سیاسی و جەنگی نیزامی خۆبگرێ‌ و تا سەر بەردەوام بێ‌. شەهیدی سەرکردە کاک عەبدولکەریم لە ڕۆڵە دەگمەنەکانی کوردستان بوو کە نە تەنیا لە مەیدانی کاری پێشمەرگانەو فەرماندەییدا نمونە بوو، بەڵکو لە کاری ڕێکخستن و کاری سیاسی سادقانەشدا نمونەو لێهاتوو بوو.ی٠”ەو کەسێکی سادەو کۆمەڵایەتی بوو، ڕێزی لە پیرو منداڵ و هەر تاکێکی هاونیشتمانی و هەواڵان و هاوسەنگەرانی دەگرت. 
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ی٠”ەوە بوو کە زۆر بە باشی بیرو بۆچوونی دەوروبەری دەخۆێندەوەو پێش ی٠”ەنجام دانی هەر کارێکـ، بە باشی و بە وردی بیری لێ‌ دەکردەوە.لە کاتی کاریشدا هەوڵی دەدا بە باشترین شێوەو بە سەرکەوتویی کارەکەی بەڕێوەی بەرێ‌.ئه‌‌‌و کاتانەی کوردستان کەوتە بەرهێرشی دڕندانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ی٠”اخوندی،بە داخەوە هەر لەو سەردەمەدا سازمانی خەبات کەوتە بەر هێرشی تەبلیغی و چەکداری ناڕەوای لایەنەکانی کوردستان و هەوڵی لە ناوبردن و نەمانی سازمان دەدرا، ی٠”ەو کات شەهیدی سەرکردە یەکێک لە پەرچەمدارو پێشڕەوانی پارێزگاری لە مەوجودیەتی سازمان بوو. لەبەهاری ساڵی ١٣٦٠  یەکێک لە هێزەکانی کوردستان دەوری بنکەی سازمانی خەبات لە قەلای خەبات دەدەن و دەڵێن نابێ‌ پێشمەرگەکانی سازمان و سەید عەبدولکەریم بە تایبەت لە ناو خەڵک هەڵسوڕانیان هەبێ‌، بە داخەوە ی٠”ەو کات یەکێک لە بەرپرسەکانی سازمان بێ‌ گەڕانەوە بۆ بڕیاڕی سەرکردایەتی بە داوای ی٠”ەو لایەنە ڕازی دەبێ‌، بەڵام شەهیدی فەرماندە بۆ ی٠”ەوەی بیسەلمێنی کوردستان ی٠”ی هەموانەو کەس مافی سنووردار کردنی چالاکی بۆ هیچ هێزێکی تێکۆشەر نیە، لە گەڵ ژمارەێک لە پێشمەرگەکان بەرەو ی٠”ارمردەو ناوچەی تاژان لە ناوچەی بانە دەڕۆن لە تاژان دەکەونە بەر هێرش، بەڵام بە قارەمانی کەم وێنەی کاک عەبدولکەریم، حوکمی ناڕەوا دەچێتەوە قاپوڕی خۆی و قارەمانانی سازمانی خەبات بە دوریی کردن لە ی٠”اڵۆزی و ناکۆکی لە مەیدانی ڕەوای شۆڕشی خۆماڵیانەو نەتەوەییدا سالارو ڕەندو مەرد درێژە بە ی٠”ەرکەکانیان دەدەن بۆ هەمیشە نەخشە ڕێگای پارێزگاری لە کەرامەت و مەوجودیەتی شۆڕشی پاک و بێگەردو کوردایەتی خۆماڵیانەو سازمانی خەبات گەڵاڵە دەکەن و دادەڕێژن .
لەمەیدانی ڕوبەڕوبونەوەی هێزی داگیرکەرەکانی ڕژیمی سەرکوتگەری ی٠”اخوندیدا، قارەمانی و لێهاتویی کاک عەبدولکەریمی سەرکردە، لە ناوچەی کامیاران،سنە،سەقز،بۆکان،سەردەشت و بە تایبەت ناوچەی بانە نمونەی نەبەردی و قارەمانی کەم وینەن، کە بۆ هەمیشە لە مێژووی سەروەریەکانی گەلی کورد تۆمار کراون و دەمێننەوە.
شەرەکانی کامیاران، ی٠”ێرانشاو تیلەکۆی ناوچەی سەقز، فەرماندەیی گرتنی بەشێک لە پادگانی بانە لە شەڕی سێ مانگە ،شەڕی ١٠  ی خەزەڵوەرو روبەڕوبونەوەی هێزی دوژمن لە دێ‌ کەوپێچ، بەشداری چالاکانە لە شەڕی گەورەی دارساوێن،فەرماندەیی گرتنی دوو پایگای گەورە لە شارەدێ‌ شۆێ‌ لە بانە،فەرماندەیی شەڕی گەورەی قەبەغڵوی سەقزو لە ناوچوونی هێزی دژمن، فەرماندەیی گرتنی پایگای ماماڵ لە بانە،فەرماندەیی گرتنی پایگای سیچان، فەرماندەیی گرتنی پایگای یاکوباوا، فەرماندەیی و بەشداری چالاکانە لە شەڕی گەورەی مەردەکان لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکڕات کە بووە هۆی تێک شکان و لە ناوچوونی هێزی دژمن و دەیان قارەمانی و چالاکی و نەبەردی کەم وینە، بەڵگەی دیارن لە لێوەشاوەیی فەرماندە ساکارو بێ‌ دەمارەکەی گەلی کوردو سازمانی خەبات.
بەڵی، شەهید کاک عەبدوڵکەریمی سەرکردەو فەرماندەی قارەمانی گەلی کوردو سازمانی خەبات،و ڕێبەرو سەرکردەکان و مێژووی پاک و بێگەردو دەیان پێناسەو ناسنامەی سەروەری و پێشڕەوی ڕێبوارانی ڕێگەی ی٠”ازادی و تێکۆشەرانی سازمانی خەبات، لە هەر سەردەمێک و لە هەر کۆڕێکدا و لە هەر تەنگانەێکدا، پێناسەو ناسنامەن و دەبێ‌ ڕێبوارانی ڕێبازی سازمانی خەبات پشت بە دەستکەوتەکان و ی٠”ازایی و لێهاتوییەکانی فەرماندەکان و سەروەریەکان ببەستن و ڕوو سوورانەو چاونەترسانە بەردەوام بن لە سەر ڕێبازی پاک و بێگەردی سازمانی خەبات و درێژە بە چالاکی و و تێکۆشان بدەن.
بە داخەوە لە شەوی٢٠  له‌‌‌سه‌‌‌ر٢١ ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٦ کۆچی خۆری فەرماندەی لێهاتوی گەلی کورد لە گەڵ ژمارەێک لە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە چەمی زاخە لە ناوچەی سیوەیلی کوردستانی عێراق کەوتنە ناو کەمین و مەیدانی مینی دژمن و بە داخەوە کاک عەیدولکەریم و کاک خەلیل پاشایی و کاک ساڵح رەسوڵی و هاونیشتمانێکی کورد کە وەک شارەزا هاوڕێ‌ مان بوو شەهید بوون و گیانی بەرزیان بەخشی لە پێناو ڕزگاری گەلی کوردو ی٠”ازادی نیشتمان و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ی٠”اخوندی لە ی٠”ێران.
هەزراران سڵاو لە یادو ناوی سەرکردەو فەرماندەی قارەمان شەهید سەیید عەبدولکەریم حوسەینی و شەهید کاک خەلیل پاشایی و شەهید کاک ساڵح ڕەسوڵی و تێکڕای شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و ی٠”ازادی کوردستان و شەهیدانی شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ی٠”اخوندی لە ی٠”ێران.


4 ساڵ و 2 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە 33 هەمین ساڵیادی شەهادەتی سەرکردەو فەرماندە، شەهید سەید عەبدولکەریم و هەڤاڵانیدا

لە 33 هەمین ساڵیادی شەهادەتی سەرکردەو فەرماندە، شەهید سەید عەبدولکەریم و هەڤاڵانیدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران