ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی 24ی خەرمانان، 10 چەکداری میلیشیای سەر بە ڕژیمی ئاخوندی، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریە کوژران.
ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی 24ی خەرمانان، 10 چەکداری میلیشیای سەر بە ڕژیمی ئاخوندی، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریە کوژران.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریە، کە دامەزراوەێیکی نا حکومی چاودێرە بەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ئەو وڵاتە دا، دەڵێت: 10 چەکداری سەر بە ئێران لە هێرشێکی فڕۆکەوانی لەنزیکی شاری ئەلبوکەمالی" سوریە کوژراون.
ئەم دامەزراوەیە کە بنکەی سەرەکی لە شاری لەندەنە، ئیسراییلی بە هۆکاری ئەم هێرشە دانا.
لەکاتی زۆربوونی شەڕی ناوخۆیی لە سوریە، چەندین جار بنکەی چەکدارانی سەر بە ئێران بۆردومان کراوە.
لەهەندێک کاتدا ئیسراییل بەرپرسیارەتی ئەو هێرشانەی لەئەستۆ گرتووە، و وتویەتی کە ڕێگە نادات چەکدارانی سەر بە ئێران نزیکی سنورەکانی ئیسراییل ببنەوە.