‎لە ماوەی ٤١ ساڵی هاتنە سەر کاری ڕێژیمی ئێران، ئاماری تەڵاق گەشەی کردووە.
لە ماوەی ٤١ ساڵی هاتنە سەر کاری ڕێژیمی ئێران، ئاماری تەڵاق گەشەی کردووە.
لە ماوەی ۶ مانگی ئەمساڵ، ۲هەزار و ۴۴ دۆسیەی جیابونەوە وهەروەها ۶هەزار و۶۹۰ هاوسەرگیری لە کوردستاندا تۆمار کراوە.
ئەم ئامارە لە ۶ مانگی ساڵی رابردو تا ئێستا ·هەزار و ٨۰ حاڵەتی هاوسەرگیری و ۲هەزار و ۱۱·حاڵەتی جیابونەوە تۆمار کراوە، بە لە بەرچاوگرتنی ئامارەکان ئەمساڵ شاهێدی دابەزینی هەردو حاڵەتی زەواج و جیابونەوە لە کوردستان دەبین.
لە ماوەی ٤٠ ساڵی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا و قووڵبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێژەی تەڵاق ١٢ بەرابەر گەشەی کردووە و لە هەر کاتژمێرێکدا ٢١ تەڵاق ڕوودەدات.
زۆرترین ئاماری تەڵاق شاری سنە لە خۆی دەگرێت، بە ۶٨۱ لە ماوەی ۶ مانگی ئەمساڵ، کەمترین ئامار سەرواباد بە ۲۳ حاڵەت.
ئاماری هاوسەرگیریەکان: شاری سنە ۹۱۰ حاڵەت تۆمار کراوە، دوای شاری سنە زۆرترین ئاماری تەڵاق شاری مەریوان لە خۆی دەگرێت بە ۳۲۱ حاڵەت، سەقز بە ۲٨۰حاڵەت لە خۆ دەگرێت دوای شاری مەریوان، هەروەها ئاماری هاوسەرگیری لە سەقز ٨·µ و لە مەریوان ٨µ· تۆمار کراوە، هەروەها لە شاری قوروە ٨۶۹ حاڵەتی هاوسەرگیری و۲۱۲ حاڵەتی تەڵاق، کامیاران µ۳٨ هاوسەرگیری ۱۶٨ تەڵاق، بانە µ۲۴ هاوسەرگیری ۱۳µ تەڵاق، دیواندەرە ۳µ۳ هاوسەرگیری ٨۳ تەڵاق، دێگولان ۲۳۴ هاوسەرگیری µ۹ تەڵاق تۆمار کراوە.
ئەم ئامارانە ماوەی ۶ مانگی ساڵی ۹۹ لە خۆ دەگرێت.
لە ساڵی رابردودا ۱۲ هەزار و·۰۰ هاوسەرگیر و۳ هەزار و µ۰۰ حاڵەتی تەڵاق لە کوردستان تۆمار کراوە.
زۆربوونی ئاماری تەڵاق لەژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا کارەساتبارە و زۆرترین ئاماری تەڵاق لە دەوڵەتی ڕۆحانی و خامنەی دا تۆمار کراوە و هەر لە سەرەتای هاتنەسەر کاری ڕژیمی ئاخوندی هەتا ئێستا ڕێژەی ئاماری تەڵاق ٢٢ لەسەد گەشەی کردووە.
لە ساڵی ١٣٥٧ ی هەتاوی هەتا ئێستا ٣ ملیۆن و ٢٠ ٠ هەزار تەڵاق لە ئێراندا تۆمار کراوە، لەو ڕێژەیە یەک ملیۆن و ٣٠ ٠ تەڵاق لە ماوەی هاتنەسەر کاری ڕۆحانیدا بووە.
کێشەی ئابووری، بێکاری، گرانی، هەڵاوسان، گەندەڵی و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم، لە هۆکارە سەرەکیەکانی تەڵاقن لە بارودۆخی ئێستای ئێران دا.