وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی خەرمانان، گەمارۆی خستە سەرچەند کۆمپانیا و دهیان کەسی سەربە ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی خەرمانان، گەمارۆی خستە سەرچەند کۆمپانیا و دهیان کەسی سەربە ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان.
ناوی یەکێک لە گروپە سایبەریەکان وهاوڵاتیەکی لوبنانیی لەم لیستەدا دەبینرێت کە ئەمه دوایین کەسە پەیوەندی لەگەڵ حیزبوڵای لوبناندا هەیە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا باس لەوە دەکات کە ڕژیمی ئێران لە پشت ناوی کۆمپانیای ڕانا(rana)،ئەم ساڵانە کەسانێکی بەکارهێناوە بۆ دروست کردنی ڤایرۆس بۆ هەڵمەت دژ بە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان و دژبەرانی ڕژیمی ئێران و ڕۆژنامەوانان.
ماڵپەڕی ئەم وەزارەتخانەیە قسەکانی ئێستیۆن مەنووچین،وەزیری خەزێنەداری ئامریکای بڵاو کردووەتەوە کەدەڵێت، ڕژیمی ئێران وەزارەتی ئیتلاعات وەک ئامرازێک بۆ ئامانجی بەکارهێنانی کۆمپانیا وکەسەکان بەبێ تاوان لەقەڵەم داوەو بەردەوامە لە مانجە ئاژاوەگێڕیەکانی لەجیهاندا. مەنووچین هەروەها تەئکیدی کردەوە کە ئەمریکا بەردەام بۆ بەرەنگاربوونەوەی ههوڵهکانی ڕژیمی ئێران لهسهر هەڵمەتی سایبەری و هێرش بۆ مەترسی خستنە سەرئەمنیەت و زیان پێ گەیاندن بە بەشی گەشت وگوزاریە نێودەوڵەتیەکان تێدهکۆشێ وئهو ههوڵانه پوچهڵ دهکاتهوه.
بە پێی ڕاپۆرتی خهزێنەداری ئەمریکا، گروپی سایبری، (تهدید پیشرفتە مدام ٣٩) هەڕەشەی پێشکەوتوی بەردەوام ٣٩، هی کۆمپانیای ڕانا"یە، کە لەساڵی ٢٠ ١٢ لەپەیوەندی بە تیرۆریزم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەلیستی ڕەشی ئەمریکا زیادکرابون.
خەزێنەداری ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ناوی ئەم ٤٥کەسە کە پەیوەندیان لەگەڵ کۆمپانیای ڕانا"هەیە، کە پێک دێت لەبەرنامەنوسان، هەک کهرەکان و بەڕێوەبەران. هەروەها وتویانە پاش لێکۆلینەوەی درێژماوە توانیمانە شۆناسی ئەم کەسانە دیاری کەین.
بە وتەی ئەم وەزارەتخانە ئەو کەسانە وا گەماڕۆیان لەسەرە، یارمەتی کۆمپانیای ڕانا و وەزارەتی ئیتڵاعاتیان داوە تا هێرشی ئینتەرنێتی لە دژی ڕێکخراو و کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان داڕێژن.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە درێژەی ئەم ڕاگەێندراوە دا وتی: کۆمپانیای ڕانا" ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئازار و هێرشی سایبری و هەروەها چاودێری کردن لەسەر هاوڵاتیان بەتایبەت دژبەرانی ڕژیمی ئێران، ڕۆژامەوانان، بەرپرسانی پێشوویی حکومەت، چالاکانی ژینگە پارێزی، پەنابەران، خوێندکاران و کارگێڕانی ڕێکخراوە غەیرە دەوڵەتیەکان لەئاستی جیهان، بەشێوەێیک کە هەندێک لەو کەسانە دەسبەسەرکراون و ئهشکەنجە دراون.
بە پێی ئەم ڕاگەێیندراوە، ئەو گروپە سایبری و هەروەها دامەزراوەی ئاکادیمیکی ئێرانی، کۆمپانیای تایبەتی و ناوەندی نێونەتەوەیی زمانی فارسی و کلتوریان کردۆتە ئامانج . بە پێی لێکدانەوەی وەزارەتی خەزێنەداری و پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا، گروپی ڕانا" لانیکەم پازدە وڵات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای کردۆتە ئامانج.