سێ مێرمنداڵی زیندانی لە زیندانی ورمێ، سزای بڕینەوەی پەنجەیان بۆ دەرکرا بەتاوانی دزیکردن.
سێ مێرمنداڵی زیندانی لە زیندانی ورمێ، سزای بڕینەوەی پەنجەیان بۆ دەرکرا بەتاوانی دزیکردن.
لقی ١ ی دادگای تاوانەکانی ڕژیم بۆ منداڵان و هەرزەکاران لە ورمێ، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی سێ مێرمنداڵی به‌تۆمه‌تی دزی کردن ده‌رکردووه.
ئه‌م تاوانه له لایه‌ن لقی ١٣ی دادگایی باڵای ڕژیم پشتڕاست کرایه‌وه و لە مانگی سێپتامبری ئه‌مساڵ دا قه‌راره سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست بۆ هه‌ریه‌که له‌و مێرمنداڵانه به ناوه‌کانی (هادی ڕۆستەمی، مێهدی شەرەفیان و مەهدی شەهیوەند)، به تۆمه‌تی دزیکردن لەسهریان جێبه‌جێ بکرێ.
جێبەجێکردنی سزایەکی لەو جۆرە بە ئاشکرا، پێچەوانەی بەندەکانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی منداڵ و نموونەیەکی تەواوە لە ئەشکەنجەدانی منداڵان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئاخوندیه‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگا و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تانی دیموکراتیخواز بۆ سزادانی ڕژیمی ئاخوندی و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و له‌ناویشیان دا منداڵان و ئافره‌تان، هه‌وڵه‌کانیان چڕتر که‌نه‌وه و پشتیوانی دژبه‌رانی ڕژیمی ئاخوندی بکه‌ن تا هه‌رچی زووه ئه‌م ڕژیم و نیزامه له‌ناو بچێ و ده‌وڵه‌تێکی خه‌ڵکی و دیموکرات له ئێران دا دابمه‌زرێ.