چوار کچی کوردی خەڵکی گوندی بانەوەڕەی شاری پاوە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە گیران.
چوار کچی کوردی خەڵکی گوندی بانەوەڕەی شاری پاوە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە گیران.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 26ی خەرمانان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتڵاعاتی ڕژیم لەشاری پاوە، چوار کچ بەناوەکانی ( بەهار ئەحمەدی، نێرگس محەممەدی، ئیلهام موردای و نگین وەیسی) لەدێهاتی "بانەوەڕەی شاری پاوە دەگرن و دوای دەست بەسەر کردنیان، دەیانگوازنەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری کرماشان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پێوەندەدا ڕایگەیاندووە: کە ئەو چوار کچە خەڵکی دێهاتی " میراولی( میر عبدلی) بەشی باینگانن، و بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دژبەری ڕژیم، گیراون.