موعەممەر ئەلئاریانی وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن، باسی لە دەستگیرکردنی گروپێکی حوسی قاچاغچی چەک و چۆڵ لە ئێرانەوە بۆ یەمەن، کرد.
موعەممەر ئەلئاریانی وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن، باسی لە دەستگیرکردنی گروپێکی حوسی قاچاغچی چەک و چۆڵ لە ئێرانەوە بۆ یەمەن، کرد.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە: کە گروپێکی سەر بە حوسیەکانی یەمەن کە ئەرکی قاچاغی چەکیان لەئەستۆ بووە گیراون ودانیان بەوەدا ناوە کە دەورەی پەروەردەی نیزامیان لە ئێران تێپەڕاندووە، و لەگەڵ سپای تیرۆریستی پاسداران پێوەندیان هەیە.
ناوبراو لە درێژەی تویتەکانی دا دەڵێت: دەستگیرکردنی ئەو کەسانە هۆکارێکی پتەوە بۆ سەلماندنی بوونی دەستێوەردانەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕێکخستنی قاچاغی چەک و پشتیوانی لە چەکدارانی حوسی بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجەکانیان لەناوچەکە.
هەروەها دەڵێت: دانپێدانانی ئەم گروپە دەسبەسەرکراوە، ئەوە دەسەلمێنی کە چەکدارانی حوسی کەڵکی نابەجێیان لەڕێکەوتنی سۆئێد وەرگرتووە و لە بەندەری ئەلحەدیدە"، ئەلسەیف" ورأس عیسا" کە وەکوو ڕێگاێیک، قاچاغی چەکی ئێرانیان کردووە و بۆ کردەوە تیرۆریستیەکانی لەیەمەن و هەروەها لەدژی ناوچەی غەیرە نیزامیەکان لە عەرەبستانی سعودی" و نەوتهەڵگرەکان وکەشتیە بازرگانیەکان لە دەریای سوور، بەکاریان هێناوە.
وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن پێداگری کردەوە کە پێویستە گەمارۆی چەک وتەقەمەنی لە دژی ڕژیمی ئێران نوێ بکرێنەوە تا لەکردەوە تیرۆریستیەکانی دەستهەڵگرێ