مناڵی کوردەواری کاتێک چاوی بە جیهان هەڵدێنێ وچاوی بیری دەکرێتەوە و لە جیهان ورد دەبێتەوە دەبینێ ئەو دایک وبابەی کە ئەویان لە ئامێزی دڵسۆزی وخۆشەویستیدا پێگەیاند وزمانی ئەویان پژاند بەزمانێک دەدوێن وفەرمانرەوایان بە زمانێکی تر دەدوێ. دەبینێ کە کەس وعەشرەت وهاوسی نزیک ودووری بەرگێک دەپۆشن وفەرمانرەوا بەرگێکی تر دەپۆشێ. دەبینێ فەرمانرەوا ناشارەزایە لە نیشتمان وئاوەدانی و کەژو کێوی بێ رێ نوێنی کەس وهاوسێکانی سەرەندەر ناکاو هەر لە برەی ناکاتەوە هەنگاو رێ دەر ناکا بیر دەکاتەوە ودەکەوێتە پرسیار چییە هەر چی بە زمانی ئەو دەدوێ ژێر دەستن وخاوەن زمانی تر فەرمانرەوا چیە هەرچی زمانی ئەوی زانی دەبێ بەرێوە ببرێ و داژداری بکرێ چیە ژێردەستی ونزمی وپەستی بە باڵای بڕاوە .هەر دێ ومناڵی کورد بیر دەکاتەوە هەیاران چیە کەس وکاری ئەونەتەوە و رەگەزی ئەو چ کەمایە تیکیان هەیە کە زمانیان بۆ فەرمان پێدان ناشێ و بەرگیان هەر شیاوی نۆکەری وژێر چەپۆکەییە . بڵێ هەر خودا وای دروست کردبن کە چارەنووسیان بە دەست ئەمو ئەو ئەو بێ. هەر دێ و لەم بیرەدا پێ هەڵدەچێ وگڕی لە دڵی دا سەر یەک دەکەون .بە تایبەت کاتێک کە دەچێتە قوتابخانە دەبینێ دەرسی پێ دەڵێن کە فێر بێ وچ فێر بێ وبە چ زمانێک فێر بێ، ئەوەفێر بێ کەنایزانێ . ئایا لەو شتە نارەوایە ئایا لەو کارە نەزانانەیە.چۆن لە نەزاندراو زانین وەدی دێ . چۆن لە تێ نەگەیشتن تێ گەیشتن دروست دەبێلە دوو جەهل ونەزانین چ وەدی دێ ، جوێ لە مانەوە لە نەزانیندا .ئایا لەو نەزانینی کە لە نەزاندراوکاتێ منداڵ دەکەوێتە ئەو گێژاوە وە کە بە قریوە وجریوە لە گەڵی دەدوێن دەڵێ رەنگە ئەمە زمانی جنۆکە بێ و ئەگەر هێندەێ هاوسێ وهەڤالانی گاڵتەوکایە نەبینێ وا دەزانێ کەوتۆتە ناو خێڵی جنۆکانەوە خەریکە خۆدار ببێ ناردویانە بخوێنێ و بەڵام هەر لە سەری سوور دەمێنێ ئاهێکی بەوە یە کە وێنەی مەل وزیندەوار دەبینێ ، هێندێ ئەوان دەبێنێ ولە دڵی خۆیدا دەڵێ خۆزگەم بە دوێنێ ، منداڵی کورد دەکەوێتە تەلسیمەوە کە بێ تێگەیشتن فێر ببێ وردەوردە دەزانێ کە وەک فەرمانرەوا دەبێ لە لاوە ڕابێ دەبێ زمانی فێر بونیش لە لاوە ڕابێ. ئاە کەس چارەنووس وخاک وداهاتی لێ داگیر نەکا .بەڵام داگیرکەرانی کوردستان چاویان لە راست ئەو حەقیقەتە کوێرە. رژیمی خومەینی کەلاقی ئیسلامی لێ دەدا خومەینی کە خۆی بەرابەری مستزعەف چەوساوانی جیهان دادەنا مافی میللەتانی ئێرانی پێشێل کردووە. کەی رەوای میللەتی کورد لە سەر داوای حەقی خودادای وەک دوژمنی دینی وخوێنی رەفتاری لە گەڵ بکری. رژێمی خومەینی خەبات٠Žگێرانی کوردستان بە دوژمنی شۆڕشی ئیسلامی وبە دوژمنی ئیسلامی دەزانێ وە لە گەڵ ئەسیرەکانی کە لە گەلی کوردیان دەگرێ بەبێ دەرمان دەهێڵێتەوە تاکرم لێیان دەدا و دەمرن.جوان وگەنجانی کوردستان کە دەکەون بە دەستی، بە سزای نارەوای ئیعدامیان سزا لێ دەستێنێ . دیلان لە ناو دەبا . دوایی ئەشکەنجەو ئازاری زۆر ودرێژخایەن بێ ئەوە بیرکاتەوە . ئەوانەی کە ئەو لە گەلی کوردیان بە دیل دەگرێ کوری کوردن وخاوەنی ئەو نیشتمانەن. کەناوی کوردستانەو دوژمنی داگیرکەر کەهێرشی ستەمگەرانەی هێناوەتە سەر کوردستان وئەو دیلانەی لە بەر دەرکی خۆیان ولەسەر خاکی خۆیان گیراون و بەدەستی تەجاوزکارانی چاوچنۆکی رەگەزپەرەست .بیر ناکەنەوە کە لە دین لە یاسای نێنەتەوەیی ،لە ویژدان ودەروون کە داخۆ تەجاوزکار شیاوی سزایە یان ستەم لێ کراو ؟داخۆ کورد ستەمگەرە کە دیفاع لە نیشتمانی خۆی دەکا یان ئەوانەی کە هێرشیان بۆ سەر کوردستان هێناوە ؟ بەڵام کوا دزو چەتە بەزەیی هەیە.کوا ئەوانەی لە دڵیان بە گوناە وتەعداوکوشتار ڕەش بووە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو بەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە رژێمی شادا رژێمی خومەینی سەدان دیلی لە هێزە خەباتکارەکانی کوردستان گرتووە و دوای ماوەیەک ئیعدامی کردوون . ئەمڕۆ بۆوێنە لە سەدان دیلی کورد کەبەدەستی رژێمی سەرەڕۆی خومەینی ئیعدام کراون باسی شەهیدێکی خۆراگرو پایەداری سازمانی خەبات دەکەین کە لە ئەشکەنجەو عوزاب دا سەری بۆ دوژمن دا نەنواند تا گیانی بەرزی فڕی بۆ بەهەشت ،بەهەشتی شەهیدان .لەکاتێکدا کە سازمانی خەبات یەک دیلی دوژمنی بە سزای ئیعدام نەگەیاندووە. دەبا خەڵک لە نارەوایی رژێمی ئیسلامی ولە حەقانییەتی خەباتی گەلی کورد حاڵی ببەن.... یەکەم شەهیدی نەمر کە بە برینداری گیرا و لە زیندانی دوژمندا وبێ درەمان وتیمار، گیانی بە پەروەردگاری شەهیدان سپارد بەخشی ئەحمەدی عەزیزییە کە لە دەوری دێی ئارمردەی ناوچەی بانە دەکەوێتە داویی دوژمنەوە وبرینداری دەکەن وبێتیمار شەهید دەبێ. شەهید ئەحمەدی عەزیزی کوڕی ێالح لە نێوانی ساڵەکانی (1306تا1307)ی کۆچی خۆری لەدێی دارێنەی خوارووی بانە لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایک بوو. شەهید ئەحمەد تەمەنی منداڵی ولاوی لە دێی دارینەو لە دەورووبەری گوزەراند. پاشان ڕووی کردە شاری بانە ولەوێ بەکرێکاری ژیانی خۆی وخێزانی دەبردە سەر.شەهید ئەحمەد کرێکارێکی دەست هەڵێن ولێهاتوو وئازاو بێ منت بوو. ئەمانت وپاکی لە ناو چاو دەباری. شەهید ئەحمەد هەستی بە ستەمی نارەوای نەتەوایەتی کە لە سەر شانی گەل بوو دەکرد بۆیە لە بهاری ساڵی (1358)داهاتەناو ریزی پێشمەرگایەتی و لەگەڵ هاوباوەرانی سازمانی خەبات ئامادەی فیداکاری لە رێی گەل ونیشتمان دابوو. شەهید ئەحمەد لە شەرەکانی رۆژی جێژنی قوربانی ساڵی (1358)ولە شەرەکانی بەهاری 59ی شاری بانە قارەمانانە هاوبەش بوو. شەهید ئەحمەد دوای شەڕی پادگانی بانە ڕووی کردە شارۆچکەی ئارمردە کە ماڵ و خێزانی بە ئاوارەیی لەوێ بوون. هێزی هوا بوردی رژێم لە سەرەتای جۆزەرداندا هێرش دەباتە سەەر ئارمردەو دەرووبەریی و ژمارەیەک لە خانووەکانی ئەو شارۆچکەیە بە ئاگر تێ بەردەدات شەهید ئەحمەد وەک پێشمەرگە بە پێی توان لە بەرانبەر دوژمندا دەوێستێ. بەمەبەستی دیفاع وبەربەرەکانی لە دێ ئارمردە، ڕوو دەکەنە بەرزاییەکانی دەرووبەر، بێ ئاگا لەوەی کە جاشی خۆفرۆش لە هێندێک لە بەرزاییەکانی دەوری ئاوایی دابەزیون. شەهید ئەحمەد ڕوو دەکاتە یەکێک لە بەرزاییەکان وچەکداری کورد دەبینێ وتەقەی لێ دەکەن وبرینداری دەکەن وبە برینداری دەیخەنە ساردخانەوە بە برینداری بەلام پەرەستارێکی کورد هەوڵی تیمار کردنی دەدا. ئەوانەی شەهید ئەحمەدیان بە برینداری لەو ماوەدا دیبوو دەیگێڕنەوە کە ئەو بێچارەپاکە، کرم لە لەشی دەداو لە ژێر سێبەری ئیمامی ئومەت،بە زەلیلی وبێ ئەوە تەوەجۆهی ئیسلامی و ئینسانی پێ بکرێ دوای ماوەی 20رۆژ لە کەنەفتی وبێ کەسی گیانی بەرزی لە ژێر سێبەری ڕەحمەتی خودا دا دەفڕێ بۆ بەهەشتی شەهیدان و تەرمی پیرۆزی بێگومان دوای مەرگی بەڕیزتر ناگیرێ لە کاتی برینداری.
(( دروود بۆ گیانی پاکی)) ________________________________________