ڕۆژی دوشەممە · ی ڕەزبەر، سەرۆکی پاراستنی وڵاتی عەرەبستانی سعودی، وتی: گروپێکی تیرۆریستی بارهێنراویان لەلایەن سپای پاسدارانی
ڕۆژی دوشەممە · ی ڕەزبەر، سەرۆکی پاراستنی وڵاتی عەرەبستانی سعودی، وتی: گروپێکی تیرۆریستی بارهێنراویان لەلایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە، گرتووە. ناوبراو وتی: ئەندامانی ئەو گروپە هەموو قۆناغەکانی ڕاهێنانێکی سەربازی و گۆڕەپانی، وەکو شێوازی چۆنیەتی دروستکردنی تەقینەوەیان لە بنکەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران لەئێران تێپەڕاندووە، هەروەها دەڵێت، هاوکات لەگەڵ گرتنی ئەو گروپە، هەندێک چەک و تەقەمەنی حەشاردراو لەدو شوێن دۆزراونەتەوە و تۆمارکراون. وتەبێژی فەرمی سەرۆکی ئەمنیەتی عەرەبستانی سعودی لە ڕاگەیەنراوێک دا وتی: لەئاکامی پشکنین و لێکۆڵینەوە، توانیمان ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە کە لانیکەم دە کەس دەبن و سێ کەسیان لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە پەروەردەکراون، دەستگیربکەین، و کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی شاردراوە لە ناو ماڵ و مەزراێیک (مزرعە) دەست بەسەردا بگرین. بە پێی ڕاپۆرتی سەرۆکی ئەمنیەتی وڵاتی سعودیە، کۆمەڵێک کەرەستە و پێداویستی تەقینەوە، چەک و دەمانچە و مۆبایل و لەبتاب و چەقۆ و کامێرای شەوانە، جلی سەربازی،کەرەستەی پاککرەوەی چەک، نەخشە وپیلان و دوربین و باتری و تەبلێت و هەندێک مێمۆری دەرەکی و ناوخۆیی، دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە. بەرپرسانی پێوەندیدار، لێکۆڵینەوە لە هەموو دەستگیرکراوەکان دەکەن تا زانیاری زیاتر وەرگرن و دوای قۆناغی لێکۆلینەوە، ڕادەستی دادوەریان دەکەن. ناوبراو لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەی دا وتی: هەرکەسێک بیهەوێ ئەمنیەت و سەقامگیری وڵات و پاراستنی هاوڵاتیانی و کەسانی دانیشتویی ئەم وڵاتە لەناوبەرێت و پیلانی تاوانبارانە داڕێژێ، بەتوندی بەڕەنگاری دەبینەوە.