کۆڵبەرێکی خوێندکار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە مەرزی نەوسود بریندار بوو.
کۆڵبەرێکی خوێندکار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە مەرزی نەوسود بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 9ی ڕەزبەر، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە ڕێگای کۆڵبەری نەوسود، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی خوێندکار بەناوی" سوهەیب فرودەسی" بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ناوبراو خەڵکی دێهاتی دزاوەری سەر بە شاری پاوەیە، و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری کرماشان کراوە.