پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و ناوچەکە (6ى پووشپەرى 1395)

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و ناوچەکە (6ى پووشپەرى 1395)

شەڕ و تێکهەڵچوون لە مەریوان و شەهید بوونى 3 پێشمەرگە

لە درێژەى شەر و تێکگیرانى هیزەکانى پێشمەرگەى حدکا و سپاى پاسداران ئەمجارە لە ناوچەى مەریوان شەر و پێکدادان رووىدا . شۆراى نیزامى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران لە راگەێندراوێکدا دەلێ: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە حاڵی جەولە دابوون، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی لە بناری کێوی کۆساڵان لە نزیک گوندی "دووڕوو" لە ناوچەی "شامیان" سەر بە شارستانی سەوڵاوا دەکەونە کەمینی هێزەکانی دوژمن کە لە شەڕێکی ٢ کاتژمێری‌دا، بە داخەوە ٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی "شۆڕش مینبەری" و "شاخەوان مینبەری" شەهید بوون، شاخەوان پاش چەند کاتژمێر برینداری و شەڕکردن شەهید دەبێ و تەرمەکەی دەکەوێتە دەستی دوژمن. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕێژیم لە جاش و پاسدار کوژراون. پاش ئەو ٢ شەڕە جاڕیکی دیکەش هێزەکانی ڕێژیم بە هێزێکی زۆرەوە پەلاماری پێشمەرگەکان لە چیای کۆساڵان دەدەن و شەڕێکی قورس سەر لە بەیانی ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی دەست پێ دەکاتەوە و پێشمەرگەکان ئازایانە شەڕیان دەگەڵ دەکەن و هەتا کاتی ئەم ڕاگەیەندراوە شەڕ بەردەوامە. لە ئاکامی ئەو شەڕەدا کە زیاتر لە ١٠  کاتژمێرە لە ئارا دایە دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی ڕێژیم کوژراو و بریندار بوون، کەلاکی زیاتر لە ٨ کەس لە کوژراوەکانی ڕێژیم لە بەر دەستی پێشمەرگە دایە. بە داخەوە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی "ئەکبەر مینبەری" شەهید بووە.

کوردستان/ لە ماوی دوو ڕۆژدا چوار خۆکوژی ڕووی دا

لە ماوی دوو ڕۆژدا چوار هاووڵاتیی کورد لە ناوچەکانی کوردستان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ‌هێناوە.بەپێی هەواڵی کوردپا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی شاری خۆڕڕەم ئاوا لە پارێزگای لوڕستان بە هۆی دەرنەچوون لە دوایین تێرمی ساڵی خوێندن لە ژوورەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌‌هێناوە.ناسنامەی ئەو قوتابیە دواناوەندییە هەتاکوو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.دەوترێ، ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی حوسێن ئاوای شاری خوڕڕەم ئاوا ڕووی داوە.هەر لەو پەیوەندییەدا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵە خەڵکی گوندی ساروقامیش سەر بە شاری سنە، بە هۆی دەستکورتی، بنەماڵەکەی خۆی فڕێ دەداتە نێو بەنداوی قشلاخ و دواجار کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.هەروەها لە شاری سەقز ژنێکی لاو، هەوڵی خۆکوژی دا و هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.لە تازەترین حاڵەتیشدا هەر لە شاری سەقز، ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی (ج – خادەمی) لە ماڵەکەی خۆیدا، خۆی هەڵواسیوە. ئەو ژنە ٢٧ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتیی هەیە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بووە لە بواری دەروونناسی‌دا و هەروەها منداڵێکی بچووکیشی هەیە

له‌‌‌ساڵانی ڕابردوودا و به‌‌‌هۆی چوونه‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ڕێژه‌‌‌ی خۆکوژی به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌نێو توێژی لاو دا، بووه‌‌‌ته‌‌‌هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که ‌ڕێکخراوی جیهانیی ته‌‌‌ندروستی، ڕۆژی ١٠ ی سێپتامبر وه‌‌‌کوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری له‌‌‌ خۆکوژی دیاری بکات.

تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین هاووڵاتییەکی کردە قوربانی

هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی سوومار سەر بە قەسری شیرین، بە هۆی تەقینەوەی مین، گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "تەیموور. ا"، خەڵکی ناوچەی سوومار، سەر بە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران – عێراق، گیانی لەدەست دا.هەواڵدەریی فارس لە زاری فەرمانداری قەسری شیرین، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: سەرەڕای کرانەوەی بازاڕچەی سنووریی سوومار، کاسبکارەکان، جوتیاران و ئاژەڵ دارەکانێش لەو ناوچەیەدا هاتوچۆ دەکەن.ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەردەوام باس لە هەڵگرتنەوە و پاکسازیی مین لە ئێران و بەتایبەت کوردستان دەکەن، بەڵام بەردەوام شایەتی دووپاتبوونەوەی ڕووداوەکانین.زیاتر لە ٢٠  میلیۆن مین لە پارێزگاکانی ئیلام، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و خووزستان بوونی هەیە و زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠ ٠  هێکتار زەویش لە ئوستانە کوردنشینەکان بە مین ئاڵوودە کراون.شاری سوومار لە سنووری ئێران_عێراق هەڵکەوتووە و مەودای لەگەڵ شاری مەندەلی لە عێراق، ١٥ کیلۆمێترە و یەکێک لە نزیکترین ناوچەکانی ئێران لەگەڵ بەغدا بەئەژمار دێ.فەرمانداری گیلانغەرب کەرەم محەممەدی، ئاماری کوژراو و بریندارەکانی شاری گیلانغەربی پاش کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵە، لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی هەتاکوو ئێستا، بە ٤٠ ٧ کەس ڕاگەیاندووە و لە کۆی گشتیی ئەو ئامارە، ٩٣ کەس کوژراو و ٣١٤ کەسی دیکە بریندار بوون.

دیوانی بەرزی وڵات داوای دادڕەسی زیندانیی ئیعدامی ڕەت کردەوە

داوای دادڕەسی شارام ئەحمەدی، زیندانیی سوننی مەزهەب، لەلایەن باڵاترین لێوەگەڕی دادوەری حکوومەتی ئێران ڕەت کرایەوە. بەپێی هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسانی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، پارێزەری چالاکی مەزهەبی کورد شارام ئەحمەدییان لە ڕەت کرانەوەی داواکەی ئاگادار کردووەتەوە. پارێزەری زیندانییانی سوننی مەزهەبی ڕەجایی شار بە چەندین جار تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپە چەکدارەکان و هەوڵدان بۆ توندوتیژی" مۆوەکەلەکانی وەک شارام ئەحمەدی بە توندی ڕەت کردووەتەوە.بەپێی ڕاپۆرتێک کە "هرانا" بڵاویکردووەتەوەØ› قازی جێبەجێکاری حوکم لە گرتووخانەی ڕەجایی شار چووەتە نێو بەندی زیندانییانی مەزهەبی و وتوویەتی کە ئەوانەی داواکاری دادرەسییان ڕەت کراوەتەوە وا باشترە خۆیان بۆ لەسێدارەدان ئامادە بکەن.شارام ئەحمەدی چالاکی سوننی مەزهەب لە رەزبەری ١٣٩١‌دا بە تۆمەتی "موحاربە" حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە و ئەو حوکمە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین و ئێعترازی شارام، لە بانەمەڕی ١٣٩٢‌دا رەوانەی دادگای پێداچوونەوە و دواتر دیوانی باڵای وڵات کرا.ئەحمەدی لە بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٨‌دا لەکاتێکدا لە مزگەوتی "نەبی" شاری سنە سەرقاڵی ئاخاوتن بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و دوای بریندار کردنی دەستبەسەر کراوە.برایەکی شارام بەناوی بەهرام ئەحمەدی بە تۆمەتی هاوچەشنی(شارام) دەستبەسەر و بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی "موحاربە" لەسێدارە درا و تەرمەکەشی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بەهۆی تۆپبارانی ئێران 5 هاونیشتمانی برینداربوون

بەهۆی تۆپبارانکردنی سنووری شارەدێکانی حاجی ئۆمەران و سیدەکان لەلایەن تۆپخانەمانی ئێرانەوە، 5 هاونیشتمانی مەڕدار برینداربوون، سێ لەوان منداڵن لەگەڵ ژن و پیاوێک.د. کەنعان کانەبی، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان  بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سوپای ئێران بۆ سنووری سیدەکان و حاجی ئۆمەران، 3 منداڵ و ژن و پیاوێک کە ئەندامی 3 خانەوادەن، برینداربوون، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نییە.کەنعان کانەبی گوتیشی "چەند ئامبوڵانسێکمان رەوانەی سنوورەکە کردوون و تیمەکانی تەندروستی لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەهاناوەچوونی هەر بریندارێک".کاژێر 09:00 ی رۆژی یەکشەممە 26-6-2016، تۆپخانەکانی ئێران، بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگای حیزبی  دەستیان بە تۆپبارانکردنی دەڤەری سیدەکان و شارەدێی حاجی ئۆمەران کرد لە باشووری کوردستان، تاوەکو ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە و ئاگری گەورە لەو دوو ناوچەیە کەوتووەتەوە.

ئێران/ ٧٥%ی زیندانیانی تاوانبار کراو بە"مو‌حاره‌‌‌به"، کوردن

 ڕێکخراوێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی کورد بەشداریی لە کۆنگرەی جیهانیی دژ بە لەسێدارەدان لە ئۆسلۆ کرد.لە شەشەمین کۆنگرەی جیهانیی دژبە ئێعدام، پانێلێک بۆ دۆخی هەنووکەیی ئێران و سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد تەرخان کرا.ئەم دانیشتنە لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ بەڕێوەچوو کە لەوێدا تەیموور ئەلیاسی وەک نوێنەری ئەو ڕێکخراوەیە وتارێکی لەژێرناوی " گەڕانەوەی ئێران بۆ نێو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و پرسی لە سێدارەدان" پێشکەش کرد.لەو وتارەدا وێڕای شڕۆڤەی یاسا و ڕێسای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کۆمەڵێک داتا و ئاماری پێوەندیدار بە هاووڵاتییانی کورد خرانەڕوو.بەوتەی ئەلیاسی، له‌‌‌ کۆی ١١٥٠  زیندانیی سیاسی له‌‌‌ ئێراندا، زیاتر له‌‌‌ ٥٠ ٠  که‌‌‌سیان کوردن و ٧٥ ده‌‌‌رسه‌‌‌دی زیندانیانی مه‌‌‌حکووم به‌‌‌ سزای مو‌حاره‌‌‌به لە پێکهاتەی کوردن.تۆمەتی موحارەبە زۆرجار لەگەڵ ناونیشانی "افساد فی‌الارچ" دێت و حکوومەتی ئێران بەهەزاران کەسی بەو ناونیشانە لەسێدارە داوە و ئەم تۆمەت دراوەتە پاڵ زۆرێک لە چالاکانی سیاسی و ڕەخنەگری نەتەوکانی ئێران.هەروەها بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەکەØ› لەسەدا نەوەد و پێنجی ئێعدامە نهێنییەکان لەو ناوچانە بەڕێوەدەچێت کە شوێنی نیشتەجێ بوونی نەتەوەکانی غەیرە فارسن.فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی جڤاتگەلی مافی مرۆڤ سەبارەت بەو کۆنگرەیە و ڕێژەی ئێعدامەکان ڕایگەیاندووە کەØ› دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا، ١٦٣٤ کەسی لەسێدارە داوە و بۆ ١٩٩٨ کەسیش سزای لەو شێوەی بڕیوەتەوە.لە بەشێکی دیکەی وتاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ، باس لە بێبەشیی نەتەوەکانی ئێران لە دەسەڵاتی ڕاستەقینە کرا و ڕاگەیەندرا: خوێنده‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ستووری بنه‌‌‌ڕه‌‌‌تیی ئێران، وه‌‌‌ک ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ کردنی مێشک وایه‌‌‌، ماده‌‌‌ی یه‌‌‌ک شتێک ده‌‌‌ڵێت و ماده‌‌‌ی دوو ڕه‌‌‌دی ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و پڕه‌‌‌ له‌‌‌ قانوونی ناڕوون و پڕ کێشه‌‌‌ و ده‌‌‌بێت سه‌‌‌رله‌‌‌ نوێ بنووسرێته‌‌‌وه‌‌‌.هەرلەو کۆنگرەیەدا، باس لە هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر پۆلێک پێشمەرگەی کوردستان لە نزیک شاری شنۆ، کوشتنی زیاتر لە ٢٧٠  کۆڵبەر لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو و نەگونجانی سیستمی کۆماری ئیسلامی دەگەڵ دێموکراسی و ڕێفۆرم کرا.کۆنگرەی شەشەمی دژ بە لەسێدارەدان لە پێتەختی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە ١٥٠ ٠  کەسایەتی یاسایی، سیاسی و چالاکی مەدەنی لە ٨٠  وڵاتی جیهاندا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ( ١ تا ٣ پووشپەڕ) تاوتوێی سزای ئیعدامیان کرد.

44 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەسەن زیرەک تێدەپەڕێت

رۆژى یەکشەممە، 44 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد حەسەن زیرەک تێدەپەڕێت، ئەو هونەرمەندە کوردەی کە ئێستاش هونەرمەندانی کورد وەک "مامۆستا" سەیری دەکەن و بەرهەمەکانی دەگوترێنەوە، یاخود بە دەنگی ئۆرگیناڵ گوێێان لێدەگیرێت.حەسەن عەبدوڵڵا، ناسراو بە حەسەن زیرەک، لە ساڵی 1921 لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خاوەنی دەیان کاسێت و بەرهەمی تۆمارکراوە، حەسەن زیرەک لە 26-06-1972 ئەو کاتەی تەمەنی 51 ساڵ بوو، بەنەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دواییکرد.بەناوبانگترین بەرهەمە تۆمارکراوەکانی حەسەن زیرەک بریتین لە "نەورۆز، کرمانشان، گەوهەرێ، ئامۆزا، ناڵە شکێنە، ئەسمەر، کەویار، وەک قومری، ئەممان دکتۆر"، بەشێک لە هونەرمەندان ئێستاش بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە دەڵێنەوە، بەجۆرێک کە چەندین کتێب لە بارەی بەرهەمەکانی بڵاوکراونەتەوەو بەبەردەوامیش یادی ئەو هونەرمەندە دەکرێتەوەو چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە ساڵرۆژی کۆچی دواییکردنی بەڕێوەدەچن.

پێنج ئێرانی لە تورکیە دەستبەسەر کران

پێنج هاوڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی کەڵک وەرگرتن لە پاسپۆرتی ساختە و قاچاخی شتومەک لە شارەکانی وان و ئێزمیری تورکیە دەستبەسەر کران.هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هاوڵاتییەکی ئێرانی (٢٠  سالە) بە ناوی H.V.S کە هەوڵی دەدا بە پاسپۆرتی ساختەی وڵاتی مەجارستان، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "عەدنان موندەریس"ی ئیزمیرەوە بەرەو لەندەن بڕوات، دەستبەسەر کراوە.هەروەها پۆلیسی ئیستانبۆڵ لە هەڵمەتێکی پشکنیندا دوو ئێرانیی دەستبەسەر کرد. دەوترێت ئەو دوو ئێرانییە کۆمەڵێک پاسپۆرتی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئورووپا، دەزگای چاپی ڤیزا و مۆری پلاستیکیی تایبەت بە ساختەکردنی بەڵگەنامەیان پێ بووە.لە هەڵمەتێکی دیکەدا پۆلیسی پارێزگای سنووریی وان، ٢١ کەسی دەستبەسەر کرد کە ٤ کەس لەوانە هاوڵاتیی ئێرانی بوون.ئەو کەسانە بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ، دوو هەزار و ٣٥٨ دەزگا مۆبایل، یەک کیلۆ و ٧٠ ٠  گرەم کەستەک (شمش)ی زێڕ و ٥٧ هەزار پاکەت سیگاری قاچاخیان پێ بووە.پۆلیسی وان دوابەدوای بەدەستهێنانی زانیاریی پێویست لەسەر هەناردنی قاچاخیی بڕێکی زۆری دەرمان لە وانەوە بۆ ئێران، ئەو هەڵمەتەیان دەست پێ کردووە و لە پشکنینی هۆتێلی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێرانییەکاندا بۆی دەرکەوتووە کە ئەو بڕە دەرمانە بە بێ مۆڵەتی پزیشکی لە دەرمانخانە جۆراوجۆرەکانی شاری وان دابین کراوە. نرخی ئەو دەرمانانە دەگاتە زیاتر لە دوو میلیۆون لیری تورک (نزیک بە ٥/٢ میلیارد تمەن). لەو هەڵمەتەدا ١٥ کەس دەستبەسەر کراون کە دوو کەس لەوانە ئێرانی بوون.پۆلیسی فڕۆکەخانەی وان هەروەها دوو ئێرانیی دەستبەسەر کردووە کە ویستوویانە لە "وان" بەرەو ئیستانبۆل بڕۆن. ئەو دوو کەسەش یەک کیلۆ و ٧٠ ٠  گرەم کەستەکی زێڕی قاچاخیان پێ بووە کە لە لایەن پۆلیسەوە دەستی بە سەردا گیراوە.

 


8 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و ناوچەکە (6ى پووشپەرى 1395)

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و ناوچەکە (6ى پووشپەرى 1395)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران