ڕۆژی سێشەممە 8ی ڕەزبەر، کرێکارانی کارخانەی قەندی شاری مەهاباد مانیان گرت و لە ئاکامدا کارخانەکە داخرا.
ڕۆژی سێشەممە 8ی ڕەزبەر، کرێکارانی کارخانەی قەندی شاری مەهاباد مانیان گرت و لە ئاکامدا کارخانەکە داخرا. 
مانگرتنی ئەو کرێکارانە بە مەبەستی پشتیوانی و ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردنی هاوکارەکانیان وهەروەها وەرنەگرتنی پارەی مانگانەیان، دەستی پێکرد.
لەلاێیکی دیکەوە کرێکارانی کارگەی بەهەڵمکردنی ڕامین لە بەرانبەر کارگەکە و لەسەر جادەی ئەهواز" بۆ مەلاسانی" گردبونەوە و داوای پێڕاگەیشتن بە داخوازیەکانی خۆیان دەکرد. 
شایانی ئاماژەیە کرێکارانی ئەم وێستگەیە ماوەی چەندین مانگە حەقدەستی مانگانەیان وەرنەگرتووە و هەروەها مافی بیمەیان پێ نەدراوە، و وێڕای ئەمانە بڵاوبونەوەی چەند هەواڵ لەسەر دەرکردنی کرێکارانی ئەم وێستگەیە، کرێکارانی دیکەشی نیگەران کردووە. 
کارگەی بەهەڵمکردنی ڕامین" زیاتر لە 40 لەسەدی کارەبای پارێزگای خوزستان دابین دەکات، و نزیک بە دو هەزارکەس لە وێستگەی شاری ئەهواز کاردەکەن. 
  



