هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نەتەنیاهۆ: حیزبوڵڵای لوبنان لەپاڵ دامەزراوەی گازی بەیروت، ئەنباری موشەکی هەیە‌

نەتەنیاهۆ: حیزبوڵڵای لوبنان لەپاڵ دامەزراوەی گازی بەیروت، ئەنباری موشەکی هەیە‌
دەنگی خەباتی کوردستان

 سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل ڕۆژی سێ شەممه ٨ی ڕەزبەر، لە کۆبونەوەیەکی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دا، گروپی حیزبوڵڵای لوبنانی بەوە تۆمەتبار کرد کە ئەنبارێکی موشەکی لەناوەندی شوێنی ژیانی خەڵک لەبەیروت هەیە.
بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها پێشبینی ئەوەی کردووە کە ڕژیمی ئێرانیش هەتا چەند مانگی دیکە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆدروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەبێت.
ناوبراو لە قسەکانیدا تەئکیدی کردەوە کە ئەنبارێکی شاراوەی پڕ لە مووشەک وچەک وتەقەمەنی حیزبوڵڵای لوبنان لەپاڵ دامەزراوەیەکی گازی بەیروت و دەورەدراو لە نێو شوێنی ژیانی خەڵکیدا هەیە.
نەتەنیاهۆ لەبەردەوامی قسەکانیدا لەکۆبونەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، خەڵکی ئەو ناوچەیەی ئاگادار کردەوە کە هەرچی زووە دەست بدەنە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی چونکە ئەگەر ئەو ئەنبارە پڕ لە مووشەک وچەک وتەقەمەنیە بتەقێتەوە، ڕووداوێکی هاوشێوەی ڕووداوەکەی بەیروتی لێ دەکەوێتەوە. 
تەقینەوەی ئەو ٢٧٥٠ تۆن مادە نیتراتەی ئامونیۆم کە لە لەنگەرگای بەیروت ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕویدا، ١٩٠ کوژراو و هەزاران کەس برینداربون وبە دەیان کەسی دیکەش بێ ماڵ وحاڵ بوون.


4 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەتەنیاهۆ: حیزبوڵڵای لوبنان لەپاڵ دامەزراوەی گازی بەیروت، ئەنباری موشەکی هەیە‌

نەتەنیاهۆ: حیزبوڵڵای لوبنان لەپاڵ دامەزراوەی گازی بەیروت، ئەنباری موشەکی هەیە‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران