ئێران پلەی چوارەمی هەیە لەڕوی بەرزی ئاماری توشبووان بە کۆڕۆنا.
ئێران پلەی چوارەمی هەیە لەڕوی بەرزی ئاماری توشبووان بە کۆڕۆنا.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە شەپۆلی نوێی کۆڕۆنا زیاتر منداڵان و کەسانی تەمەن خوارتر توش دەبن.
زۆربەی شارەکانی ئێران وەکو تاران، ئیسفەهان، قوم، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وڕۆژهەڵات، خۆراسانی باکورو باشور، سمنان، قەزوین، لوڕستان، ئەردەبێل، خوزستان، کرماشان، کەهکیلۆیەو بوێر ئەحمەد، گەیلان، بوشەهر،چوارمەحاڵی بەختیاری، ئەلبورز،مەرکەزی، کرمان، هەمەدان و یەزد لە دۆخی سووردان و هەروەها شارەکانی کوردستان، هۆرموزگان، فارس و گوڵستان لە دۆخی ئاگادارکردنەوەدان.
لە شارەکانی خوزستان و قوم و ئیسفەهان پارک و باشگا داخراون.
ئاماری گشتی ڕێژەی توشبوان تا ڕۆژی چوارشەممە 9ی ڕەزبەر، 457هەزارو 219کەس بووە کە 26 هەزار و 169کەس گیانیان بەختکردووە کە لەو ڕێژەیە 70 لەسەدیان تەمەنیان لەسەرەوە بووە، 380956کەس چاک بونەتەوە و 4093کەسیش تەندروستیان ناجێگیرە.
بەڵام ئەو ئامارانەی کە دانیشتووان باسیان لێوە کردووە زۆر لەم ڕێژەیە زیاترە.
مینو موحرێز" ئەندامی دامەزراوەی حکومەتی بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا لەم بارەوە وتی : کرانەوەی خوێندنگاکان هەڵەێیکی گەورەبووە و ئەگەر پێشتر لە هەر بنەماڵەێیک یەک دو کەس توش دەبون، ئێستا هەموو بنەماڵەکە توش دەبن و تەنانەت نەخۆشخانەکان پڕبووە لە توشبوان و ڕاهڕەوەکان و پارکینگەکانیش پڕن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە سی تا چل لەسەدی نەخۆشەکان لەڕاپۆرتەکان دا تۆمار ناکرێن.
ئاماری توشبووان لە پارێزگاکانی کوردستان:
پارێزگای سنە 251 توشبوی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکاندان کە 110کەسیان لەنەخۆشخانەکانی شاری سنەدان.
سەقز 36کەس، مەریوان 33کەس، قوروە 18کەس، بیجاڕ 15کەس، کامیاران 16کەس، دیواندەرە 6کەس و بانە 17کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
هەروەها 43کەس لەبەشی تایبەتی نەخۆشخانەدان.
ئاماری گیان بەختکردوانیش 457کەسە و ماوەی 24کاتژمێری ڕابردودا یەک کەس بە هۆی کۆڕۆنا گیانی سپاردووە، کۆی گشتی گیان بەختکردوان لە پارێزگای سنە 493کەسە کە زۆرترین ڕێژەی تایبەتە بە شاری سنە.
هەروها لەشاری مەهاباد 122کەس تا ئێستا فەوتیان کردووە، پیرانشار لە ماوەی 24کاتژمێری رابردو یەک کەس، ورمێ 6کەس مردوون.
شایانی ئاماژەیە ڕێژەی توشبوان و گیان بەختکردوان زۆرتر لەو ئامارەیە کە ڕژیم باسی دەکات.
هەروەها شارەکانی کوردستان زیاتر لە شارەکانی دیکەی ئێران بەهۆی پێڕانەگەیشتنی ڕژیم و نەبوونی پێداویستی، لەمەترسیدان.