موستەفا نیلی پارێزەری دادوەری، باسی لە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکانی وەکوو، خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر کرد و
موستەفا نیلی پارێزەری دادوەری، باسی لە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکانی وەکوو، خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر کرد و هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو بەرپرسانە هەڕەشەی هێنانی هێزی تایبەتی زیندان (گاردی زیندان) یان کردووە.
هاوکات فایزە عەبدی پور" یەکێک لەچالاکوانانی دەروێشە گونابادیەکان " باسی لە بوونی هێزی تایبەتی بەرگری، لە بەشی دەروێشە گونابادیەکان کردووە.
موستە فانیلی" لە لاپەڕەی تویتەری خۆی نوسیویەتی: بەرپرسانی زیندان بەزیندانیە سیاسیەکانیان وتووە کە دەیانهەوێت ڕایانگوازێن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاش ماوەێیکی زۆر توانیان بە تێچوویی خۆیان کەمترین پێداویستی لە بەندیخانەکان دابین بکەن، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە دژایەتیان دەکەن و هەڕەشەیان کردووە کە بەندکراوان دەگوازرێنەوە.
ئەو پارێزەرە نیگەرانی خۆی لە ئەزمونەکانی پێشوویی هێزی دژبەری بەندکراوان" ( گاردی زیندان) دەربڕی.
پێشتر نیلی" هەواڵی ئەوەی ڕایگەیاندبوو کە ماوەی دوڕۆژ پێش ئێستا ژمارەیێک تاوانبار بە تاوانی غەیری سیاسی و هەندێک تاوانباری مەترسیدار، براونەتە بەندی سیاسیەکان لە زیندانی تاران.